وهزیری بازرگانی توركیا محهمهد مووش گهیشته ههولێر
وەزیری بازرگانی تورکیا محەمەد مووش گەیشتە ھەولێر و لەلایەن وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان کەمال موسلیم سەعید، پێشوازی لێکرا
Arbil
وەزیری بازرگانی تورکیا محەمەد مووش گەیشتە ھەولێر و لەلایەن وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان کەمال موسلیم سەعید، پێشوازی لێکرا
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی تورکیا محەمەد مووش به یاوهری ژمارهیهك پهرلهمانتاری توركیا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و لەلایەن وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان کەمال موسلم سەعید و بە ئامادەبوونی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی و پارێزگای ھەولێر ئومێد خۆشناو و کۆنسوڵی تورکیا لە ھەولێر ھاکان کاراچەی پێشوازی لێکرا.
چاوەڕوان دەکرێت سبەی یەکشەممە دیدار و کۆبوونەوەکانی وەزیری بازرگانی تورکیا محەمەد مووش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدات کە بڕیار وایە لەگەڵ ھەریەک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێم مەسرور بارزانی کۆبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان جگە لەوەش لەگەڵ وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ئایدن مەعروف و ژمارەیەک پیاوانی بازرگانی تورکیا و ھەرێم دیداری دەبێت.
ھاوکات بڕیاروایە لەبەشێکی سەردانەکەیدا، وەزیری بازرگانی تورکیا محەمەد مووش بەشداری بکات لە دیداری کاری تورکیا-عێراق کە بە بەشداری پیاوانی کاری تورکی و عێراقی بەڕێوەدەچێت.
وەزیری بازرگانی تورکیا محەمەد مووش ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتبووە بەغدا و لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی عێراق ناسڕ حوسێن بەندەر شبلی کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دابوو.
جێی ئاماژەیە وەزیری بارزگانی تورکیا،محەمەد مووش، لە کاتی وەرگرتنی ئەرکی وەزارەتی بازرگانییەوە لەچوارچێوەی ئەو گرنگییەی کە دراوە بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق، بۆ دووەمجارە سەردانی عێراق دەکات. پێشتر لە ١٨ی ئاب، سەردانی بەغدای کردبوو و لەگەڵ سەرکۆمار بەرھەم ساڵح، سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی و ھاوتاکەی عەلاء ئەلجبوری و وەزیری گواستنەوە ناسڕ حوسێن بەندەر شبلی، کۆببووەوە و ئەمڕۆش سەرانی ھەرێمی کوردستانی کرد.