جيهان

وەزارەتی ناوخۆی سووریا: "یەپەگە/سەدەگە بەرپرسی ئازادکردنی تیرۆریستانی داعشە"

Çağrı Koşak  | 19.01.2026 - نوێکردنەوە : 19.01.2026
وەزارەتی ناوخۆی سووریا: "یەپەگە/سەدەگە بەرپرسی ئازادکردنی تیرۆریستانی داعشە"

Syria

ئیستانبوڵ - AA

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە بەرپرسی ئازادکردنی تیرۆریستانی داعش لە بەندیخانەی شەدادی سەر بە حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایە".

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی سووریادا هاتووە: "وەزارەتی ناوخۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە بەرپرسی تەواوی هەرچەشنە پێشێلکارییەکی تەناهی وەک هەڵاتن و یان ئازادکردنی ئەندامانی داعش لە بەندیخانەکانی ژێر کۆنتڕۆڵیان دەزانێت و هەر کردەوەیەکی لەو چەشنە پێشێلکارییەکی جددی تەناهییە کە هەڕەشە لە ئاسایشی سووریا، ناوچەکە و جیهان دەکات".

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە کە، پرسی بەندکراوانی داعش لە لایەن یەپەگە/سەدەگەوە بە شێوەیەکی بەلاڕێدابەر لە میدیاکاندا باس دەکرێت و بۆ ئامانجی سیاسی بەکار دەهێندرێت" و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، "پاراستنی ئاسایشی گەل، ئاشتی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی تیرۆریزم، پێشینەی ئەرکە نیشتمانییەکانیانە".

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕاشیگەیاندووە کە بە تەواوی ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ئەرکی پاراستنی بەندیخانەکانی پارێزگای حەسەکە کە ئەندامانی داعشی تێدا ڕادەگیرێت لەسەر بنەمای پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.

پێشتر سوپای سووریا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردبوویەوە کە هێزەکانیان بە ڕێگەی نێوەندگیرانەوە، پەیوەندییان بە هێزەکانی یەپەگە/سەدەگە کردووە بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بەندیخانەکە لە ئەستۆ بگرن و ئەوان ئەو بابەتەیان ڕەت کردووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın