توركيا

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەست لە غەززە هەنگاوێکی ئەرێنییە"

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئۆنجو کەچەلی (پڕۆژە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی غەززە): "هەنگاوێکی ئەرێنییە. هیوادارم هەر چی زووە ئیسرائیل پابەندی ئەو بڕیارە بێت".

Muhammet Tarhan  | 25.03.2024 - نوێکردنەوە : 25.03.2024
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەست لە غەززە هەنگاوێکی ئەرێنییە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئۆنجو کەچەلی لەبارەی پڕۆژە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگربەست لە غەززە ڕایگەیاند: "هەنگاوێکی ئەرێنییە. هیوادارم هەر چی زووە ئیسرائیل پابەندی ئەو بڕیارە بێت".

کەچەلی لەبارەی پڕۆژە بڕیاری ژمارە ٢٧٢٨(٢٠٢٤)ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەستی خێر لە غەززە، بە شێوەی نووسراو وەڵامی پرسیارێکی لەم بارەیەوە دایەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئۆنجو کەچەلی ڕایگەیاند: "بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگربەست لە مانگی ڕەمەزاندا و هەروەها ئاسانکاری بۆ گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەبینین. هیوادارم هەر چی زووە ئیسرائیل پابەندی ئەو بڕیارە بێت".

کەچەلی هیوای خواست کارەساتی مرۆیی لە غەززە کۆتایی پێبێت و بۆ ئەوەی کێشەی فەڵەستین و ئیسرائیل بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بێت، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گوشار بۆ سەر ئیسرائیل دروست بکات.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پرۆژە بڕیارێک پەسەند کرد کە داوا دەکات لە مانگی ڕەمەزاندا ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە ڕابگەیەندرێت، بەشێوەیەک ببێتە ئاگربەستی درێژخایەن و بەردەوام.

ڕەشنووسی ئاگربەستەکە کە لە لایەن ئەندامانی کاتیی ئەنجوومەنی ئاسایش، هەریەکە لە جەزائیر، ئێکوادۆر، گینە، ژاپۆن، مالتا، مۆزامبیک، کۆریای باشووری، سییەرالیۆن، سلۆڤێنیا و سویسرا ئامادەکرابوو، خرایە دەنگدان و بە ١٤ دەنگی ئەرێنی و یەک دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا و ئەمریکا دەنگی بە ڕەشنووسەکە نەدا.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın