Arbil
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-١٩ لە پارێزگای ھەولێر تۆمارکران"
بە پێی دەرەنجامی نوێ وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-١٩ لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ھاتووە: "تووشبووان ھەرسێکیان پیاون تەمەن ٢٣ و ٢٢ و ٢١ ساڵ، پێشینەی گەشتیان ھەبووە لە ووڵاتی ھەنگاریا گەڕاینەوە و لە کەڕەنتین بوون".