وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چوار تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیاند
Arbil
ھەولێر - AA
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-١٩ لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێک و سێ منداڵن کە ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەیەکی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
کۆی تووشبووان لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٢٠٨ کەس و لەو ژمارەیش، ١٠٨ حاڵەت لە سلێمانی ٧٢ حاڵەت لە ھەولێر، ١٢ حاڵەت لە دھۆک و ١٦ حاڵەتیش لە ھەڵەبجە تۆمارکراون، ھەروەھا لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٥١ حاڵەت لە سلێمانی و، ١١ حاڵەتیش لە ھەولێر چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانییان و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش ھەیە.بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن