وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم: "خۆتان لە بەرکەوتنی یەکتر بەدوور بگرن و لە ماڵەکانتان بمێننەوە"
- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: "زۆربەی زۆری حاڵەتەکانی پۆزەتیڤ بوون لەناو شار، قەزا، ناحیە و گوندەکاندا لە ھەرێمی کوردستان، ھۆکارەکەی بەرکەوتنی یەکتر و نەمانەوەیان بووە لە ماڵەکانیاندا"
Arbil
ههولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆشداری دەدات و رایدهگهیهنێت كه ھاووڵاتییان پێویستە خۆیان دووربگرن و بەرکەوتەیان لەگەڵ كهسی دیكهدا نەبێت و ئاماژە بەوەش دەکات کە زۆربەی ئهو حاڵهتانهی كه پۆزەتیڤ بوون بەرکەوتەیان ھەبووە و ئەمەش وایکردووە ڤایرۆسەکە بگوازرێتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە زۆربەی زۆری حاڵەتەکانی پۆزەتیڤ بوون لەناو شار، قەزا، ناحیە و گوندەکان لە ھەرێمی کوردستاندا، ھۆکارەکەی بەرکەوتنی یەکتر و نەمانەوەیان بووە لە ماڵەکانیاندا.
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوا لە ھاووڵاتییان دەکات کە خۆیان بەدوور بگرن لە بەرکەوتنی یەکتر، هەروەها داوا دەکات کە هاووڵاتییان لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە چونکە رەنگە کەسی بەرامبەریان ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت و ھەستی پێ نەکرێت، ئەمەش مەترسی لەسەر ھاووڵاتییان دروست دەکات.