جيهان

وەزارەتی بەرگریی تورکیا بانگەشەی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیلی بەدرۆ خستەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "هەرچەشنە هاوکارییەک لە بوارەکانی مەشق، مانۆڕ و پیشەسازیی بەرگریی لەگەڵ ئیسرائیل دوورە لە ڕاستییەوە".

Şaduman Türkay  | 26.03.2024 - نوێکردنەوە : 27.03.2024
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بانگەشەی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیلی بەدرۆ خستەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، هەرچەشنە هاوکارییەکی وەزارەتەکە لە بوارەکانی مەشق، مانۆڕ و پیشەسازیی بەرگریی لەگەڵ ئیسرائیل دوورە لە ڕاستییەوە.

وەزارەتەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بە بێ جیاوازیکردن لە نێوان نەخۆشخانە، قوتابخانە، شوێنە ئاینییەکان، کەمپەکانی پەنابەران و خەڵکی سڤیل بەردەوامە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە: "کۆماری تورکیا کە هەموو کاتێک پشتیوانی فەڵەستین بووە، ناکرێت دەست بداتە چالاکییەک یا لە ئاراستەیەکدا بجولێتەوە کە زیان بگەیەنێتە خەڵکی فەڵەستین. لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕادەگەیەنێت کە هەرچەشنە هاوکارییەک لە بوارەکانی مەشق، مانۆڕ و پیشەسازیی بەرگریی لەگەڵ ئیسرائیل دوورە لە ڕاستییەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın