وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ بەدواداچوون لەبارەی چاکسازییەکان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە
بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان-عێراق لە ھەولێر کۆبوونەوە و ھەڵسەنگاندنیان بۆ ئەو پێشکەوتنانە کرد کە لە پرۆسەی چاکسازی لە ھێزی پێشمەرگەدا بەدیھاتوون.
Arbil
ھەولێر ــ AA
بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان-عێراق لە ھەولێر کۆبوونەوە.
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕاگەیاندراوێکی ھاوبەشیان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوەداوە کە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و ھەرێم، کۆبوونەوەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری جێبەجێکارییان بۆ پرسی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان- عێراق لە ھەولێر ئەنجام دا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "کۆبوونەوەکە بۆ ھەڵسەنگاندنی ئەو پێشکەوتنانە بوو کە لە پرۆسەی چاکسازی لە ھێزی پێشمەرگەدا بەدیھاتوون لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا و ئەیلوولی ٢٠٢٢ نوێ کراوەتەوە".
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین وردەکارییەکان لەبارەی چاکسازیی لە ھێزی پێشمەرگەدا خراوەتە ڕوو و لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بۆ ساڵی داھاتوو ڕێککەوتن کراوە وەک بەشێک لە پابەندیی ھاوبەش و درێژخایەن بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێم، کە وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "بۆ ئەوەی ھێزێکی پیشەیی و بنیات بنرێت کە بتوانێت تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش مسۆگەر بکات".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوەدراوە کە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشکەوتنی بەرچاوی لە پرسی چاکسازی لە پێکھاتەی دارایی و ھێزەکاندا بەدەستھێناوە و ھاتووە: "وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە خۆشحاڵییەوە دەڕواننە بەردەوامی ھەوڵەکانی چاکسازی کە لە یاداشتنامەی لێکگەیشتنی نێوان ھەردوولا لە ٢٠٢٢دا ھاتووە" و جەختیش لەوە کراوەتەوە کە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە گەلی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە دەکات بۆ بنیاتنانی عێراقێکی بەھێز و سەقامگیر و خاوەن سەروەری".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن