جيهان, ئابووری

وەزارەتی ئابووریی فەڵەستین: "ئەو وڵاتەی زۆرترین بەرهەم هەناردەی بازاڕی فەڵەستین دەکات تورکیایە"

Mahmut Geldi, Muhammed Semiz  | 09.04.2024 - نوێکردنەوە : 14.04.2024
وەزارەتی ئابووریی فەڵەستین: "ئەو وڵاتەی زۆرترین بەرهەم هەناردەی بازاڕی فەڵەستین دەکات تورکیایە"

Istanbul

ڕامەڵڵا - AA

بەڕێوەبەری بەشی ئامار و سیاسەت لە وەزارەتی ئابووریی فەڵەستین، ڕەشاد یوسف ئاماژەی بەوە کرد تورکیا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا شوێنی چین-ی گرتووەتەوە لە بازاڕی فەڵەستیندا و، ڕایگەیاند: "بەدەر لە ئیسرائیل، ئەو وڵاتەی زۆرترین بەرهەم هەناردەی بازاڕی فەڵەستین دەکات تورکیایە".

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، یوسف باسی لەوە کرد کە چین ١٠ ساڵ پێش ئێستا لە پاش ئیسرائیل پێشەنگی ئەو وڵاتانە بوو کە بەرهەمی هەناردەی فەڵەستین دەکرد.

یوسف ئاماژەی بەوە کرد تورکيا لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا شوێنی چینی گرتووەتەوە لە هەناردەکردنی بەرهەمدا بۆ فەڵەستین و گوتی: "بەدەر لە ئیسرائیل، ئەو وڵاتەی زۆرترین بەرهەم هەناردەی بازاڕی فەڵەستین دەکات تورکیایە".

هەروەها یوسف باسی لەوە کرد کە هاوردەکردنی بەرهەمە تورکییەکان بۆ بازاڕەکانی فەڵەستین بە بەراورد بە بەرهەمی وڵاتانی دیکەی جیهان بەخێرایی زیادی کردووە و، ڕیزبەندی یەکەمی گرتووە و، قەبارەی بازرگانی فەڵەستین لەگەڵ تورکیادا لە ئاستی هاوردە و هەناردەدا زیادبوونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.

گوتیشی: "زیادبوونی ڕێژەی ئامارەکانی قەبارەی بازرگانی دوولایەنی بەڕوونی دیارە. لە ساڵی ٢٠٢٢دا قەبارەی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا (فەڵەستین-تورکیا) ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە. قەبارەی بازرگانی دووقۆڵی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە بەراورد بە ٢٠٢١ سەدا ١٢ زیادی کردووە، لە ساڵی ٢٠٢١یشدا بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ سەدا ٣٢ زیادی کردووە. ئەمەیش گەشەکردن و زیادبوونی هەناردە (لە تورکیاوە بۆ فەڵەستین) نیشان دەدات".

ڕەشاد یوسف ئەوەیشی خستەڕوو کە ئەو بەرهەمە سەرەکییانەی تورکیا هەناردەی فەڵەستینیان دەکات بریتین لە؛ ئاسن، دار، زەیتی ڕووەکی، قوماش، مۆبیلیات و بەرهەمە خۆراکییەکان و، ڕایگەیاند: "تورکیا هەر بەوەوە ناوەستێت کە پێشەنگ بێت لە بازاڕی هاوردەکردنی، بە پێچەوانەشەوە ئەنقەرە هاوکارە لە زیادکردنی پشکی بەرهەمە فەڵەستینییەکان لە بازاڕی تورکیادا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın