وێڕای كۆرۆنا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئیسرائیله
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ یه‌كه‌مین گه‌شتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له دوای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بۆ ئیسرائیل ئه‌نجامدا.
Quds
قودس – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ یه‌كه‌مین گه‌شتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له دوای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بۆ ئیسرائیل ئه‌نجامدا.
فڕۆكه‌كه‌ی مایک پۆمپیۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌ن گوریۆن له نزیك ته‌ل ئه‌بیب نیشته‌وه.
به‌هۆی كۆرۆناوه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایک پۆمپیۆ تۆقه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیلیانه نه‌كرد كه بۆ پێشوازیكردنی هاتبوونه فڕۆكه‌خانه. به به‌ستنی ده‌مامكێكیش كه ئاڵای ئه‌مریكای له‌سه‌ر بوو بووه جێی سه‌رنج.
مایک پۆمپیۆ له تویته‌ر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیووه به‌وه‌ی له ئیسرائیله و نووسیوویه‌تی "به‌ره‌نگاری دوو هه‌ڕه‌شه‌ی جددی ده‌بینه‌وه كه كۆرۆنا و ئێران-ن. ئیسرائیل و ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ختیانه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌بن".
میدیا خۆجێیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌وه‌رێكی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایک پۆمپیۆ تاوتوێكردنی پلانی "لكاندن"ی به‌شێك له ناوچه‌كانی كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو ده‌بێت به ئیسرائیله‌وه.
مایک پۆمپیۆ له‌و سه‌ردانه‌دا به‌دوای یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی شین و سپی و هاوپه‌یمانی نوێی حكوومه‌ت، بێننی گانتز كۆده‌بێته‌وه.