جيهان

وێنەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو کە تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیل لە غەززە دەسەلمێنن، دەبنە بەڵگە لە لێکۆڵینەوەکانی بەریتانیادا

- کتێبی "بەڵگە" کە ئەو وێنانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لەخۆدەگرێت و وەک بەڵکەی بنەڕەتی تەماشا دەکرێن و تەواوی ئەو تاوانانەی ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامیداون بە بەکارهێنانی فسفۆری سپیشەوە دەخاتەڕوو.

Zuhal Demirci  | 05.01.2024 - نوێکردنەوە : 07.01.2024
وێنەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو کە تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیل لە غەززە دەسەلمێنن، دەبنە بەڵگە لە لێکۆڵینەوەکانی بەریتانیادا

İngiltere

لەندەن - AA

وێنەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو کە بەکارهێنانی فسفۆری سپی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە غەززە دەسەلمێنن و کتێبی "بەڵگە" کە وەک بەڵگە تەماشا دەکرێن و ئەو وێنانەی تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیل بە بەڵگە دەکەن لەخۆدەگرێت، لەگەڵ دیمەنەکانی لێدان لە ڕۆژنامەنووسی فۆتۆگرافی ئاژانسی ئانادۆڵو، مستەفا خاروف لە کاتی ئەرکەکەیدا لە قودسی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە، وەک بەڵگە پێشکەش بەو لێکۆڵینەوانە دەکرێن کە لە تاوانەکانی جەنگ لە بەریتانیا بەڕێوەدەچێت و لەو دۆسیە سەربەخۆیانەی لە هەموو جیهان کاریان لەسەر دەکرێت.

یەکەی تاوانەکانی جەنگی ڕێکخستنی پۆلیسی بەریتانیا کە هاریکاری لەگەڵ دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی دەکات، لەو بەڵگانەی پێشکەش کراون دەکۆڵێتەوە سەبارەت بەو تاوانانەی جەنگ کە لە غەززە ئەنجامدراون و، هەموو جۆرە بەڵگەیەک دەخاتە بەردەم دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی کە لەبارەی لێکۆڵینەوەکەن و لە دادگاکە بەڕێوەدەچن.

لەو چوارچێوەیەشدا، دامەزراوەی سەربەخۆی بە ناوی ناوەندی نێودەوڵەتی داد بۆ فەڵەستین کە ناوەندەکەی لە بەریتانیایە بە پێکهێنانی کەناڵێکی فەڕمی لەگەڵ ڕێکخستنی پۆلیسی بەریتانیدا، بەڵگەکانی پەیوەست بە تاوانەکانی جەنگ کۆدەکاتەوە و پێشکەش بە ڕێکخستنی پۆلیسەکەی دەکات.

پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە لەندەن، وێنەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەیە بەکارهێنانی فسفۆری سپی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە غەززە و دیمەنەکانی لێدان لە ڕۆژنامەنووسی فۆتۆگرافی ئاژانسی ئانادۆڵو، مستەفا خاروف لە کاتی ئەرکەکەیدا لە قودسی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە، بە چاپکراوی و دیجیتاڵی ڕادەستی پارێزەری نێودەوڵەتی، تەیب عەلی کرد کە هاوکات بەڕێوەبەری ناوەندی نێودەوڵەتی داد بۆ فەڵەستینە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، بەڕێوەبەری ناوەندی نێودەوڵەتی داد بۆ فەڵەستین عەلی، باسی لە وێنەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو کرد کە بەکارهێنانی فسفۆری سپی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە غەززە دەسەلمێنن و کتێبی "بەڵگە" کە وەک بەڵگە تەماشا دەکرێن و ئەو پرۆسەی لێکۆڵینەوەیەی سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیل لە غەززە ئەنجام دەدرێت.

عەلی باسی لەوە کرد کە وێنە و دیمەنەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو دەخرێنە ئەو پرۆسەی لێکۆڵینەوەیەی بە هاریکاری لەگەڵ ڕێکخستنی پۆلیسی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.

ڕاشیگەیاند: "ئەمانە کەرەستەی نائاسایین. کارێکی زۆر نایابە ئەمەتان گرتووە و باوەڕپێنەکراوە. ئەمە گرنگیی سەربەخۆیی کارەکانی ڕۆژنامەنووسان و ئەنجامدانیان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک نیشان دەدات، ئەمانە دەبنە بەشێکی زۆر بەهاداری لێکۆڵینەوەکانمان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın