هەڵسەنگاندنی گوتەبێژی ئاک پارتی چەلیک لەبارەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و تێکەڵبوونی تەواوەتی لە سووریا
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک: "ڕێککەوتنی ئاگربەست و تێکەڵبوونی تەواوەتی دەبێتە زەمینەیەکی گرنگ بۆ یەکێتیی سووریا. ئەمە لێدوانێکی ڕوونە بە ئاراستەی یەکگرتنی ناوخۆیی سووریا".
Ankara
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە، عومەر چەلیک ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنی ئاگربەست و تێکەڵبوونی تەواوەتی دەبێتە زەمینەیەکی گرنگ بۆ یەکێتیی سووریا. ئەمە لێدوانێکی ڕوونە بە ئاراستەی یەکگرتنی ناوخۆیی سووریا".
لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی NSosyal، چەلیک جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە زۆر گرنگە مافەکانی کورد لە سووریا لە ڕێگەی ئەو مەرسوومەی لەلایەن سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرعەوە بڵاوکرایەوە، دەستەبەر بکرێن.
چەلیک باسی لەوە کرد بەدەستهێنانی ئەو مافانەی لەسەر بنەمای یاسا بۆ برا کوردەکانمان کە ساڵانێکی زۆر لەلایەن دەسەڵاتی ئەسەدەوە لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش کرابوون، جێگەی خۆشحاڵییە. ئەو بڕگەیەی دەڵێت هاووڵاتیانی کوردی سووریا وەک بەشێکی بنەڕەتی و ڕەسەنی گەلی سووریا هەژمار دەکرێن، ناسنامەی کلتووری و زمانەوانیان بەشێکی دانەبڕاوی ناسنامەی نیشتمانیی فرەلایەن و یەکگرتووی سووریایە کە لەو مەرسوومەی سەرکۆمار شەرع بڵاوی کردەوە، دەربڕینێکی ڕوونی کۆتاییهێنانە بە هەموو سیاسەتەکانی ڕەت کردنەوە و نکۆڵی کردن لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا بەرامبەر بە برا کوردەکانمان لە سووریا، ئاماژەی بەوەیش کرد ئەم هەنگاوە بەڵگەی ئەوەیە هەمان نزیکایەتی بەرامبەر بە هەموو گرووپە نەتەوەیی و مەزهەبییەکانی ناو سووریا بەرهەم دەهێنرێت.
گوتیشی: "با جارێکی دیکە ئەوە وەبیربهێنینەوە کاتێک سەرکۆمارمان سەرۆکوەزیران بوو، لەو سەردەمەی ڕژێمی ئەسەد هێشتا دەستی بە کۆمەڵکوژییەکان نەکردبوو، لە دیدارەکانیدا لەگەڵ ئەسەد بە پێداگرییەوە مافەکانی کوردی لە سووریا دەخستە ناو کارنامەی گفتوگۆکانەوە".
سەبارەت بەو ڕێککەوتنی ئاگربەست و تێکەڵبوونی تەواوەتییەی لەلایەن سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرعەوە ڕاگەیاندرا، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە چەلیک ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنی ئاگربەست و تێکەڵبوونی تەواوەتی دەبێتە زەمینەیەکی گرنگ بۆ یەکێتیی سووریا. ئەمە لێدوانێکی ڕوونە بە ئاراستەی یەکگرتنی ناوخۆیی سووریا".
چەلیک ئاماژەی بەوە کرد ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان ناتوانن نوێنەرایەتی هیچ گرووپێکی نەتەوەیی یان ئایینی بکەن، ئەوانەشی داگیرکاری وەک دەستکەوت پێناسە دەکەن، دەکەونە پێگەی پشتگیری کردن لەو پرۆژە سیاسییە خراپانەی دەیانەوێت ماڵوێرانی بۆ کورد و تەواوی سووریا بهێنن و، گوتی: "بانگەشەی پشتیوانی کردن لە تورکیای بێ تیرۆر و دژایەتی کردنی ناوچەی بێ تیرۆر، دژ بەیەکێکی سیاسیی قورسە. کاری بنەڕەتی ئەوەیە لە ڕێگای مۆدێلێکی گشتگیری کۆمەڵایەتیی، سیاسیی و دەستوورییەوە برا عەرەب، تورکمان و کوردەکانمان لەگەڵ پەیڕەوانی هەموو ئایین و مەزهەبەکان ببنە ئەندامی یەکسان و شکۆداری سووریایەکی یەکگرتوو".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
