ئابووری

هەولێر.. کۆبوونەوەی وەزیری بازرگانیی تورکیا لەگەڵ خاوەنکار و بازرگانان

- کۆبوونەوەی وەزیری بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش لەگەڵ خاوەنکار و بازرگانان دەستی پێ کرد.

Heman Hussein Yaseen  | 26.09.2021 - نوێکردنەوە : 04.10.2021
هەولێر.. کۆبوونەوەی وەزیری بازرگانیی تورکیا لەگەڵ خاوەنکار و بازرگانان

Arbil

ھەولێر- AA

کۆبوونەوەی وەزیری بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش لەگەڵ خاوەنکار و بازرگانانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە بازرگانانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنسەی هاوکاریی عێراقی-تورکی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عەلی رەزا گونای و کۆنسولی گشتیی تورکیا لە هەولێر، هاکان کاراچای بەشدارن.

کۆبوونەوەکە بە مەبەستی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانییە لەنێوان تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئێوارەی دوێنێ وەزیری بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، کەمال موسلیم سەعید پێشوازی لێکرا.

بڕیارە دواتر بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆببێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın