رەمەزان مانگی رەحمەت و بەرەکەت

هەولێر.. بەڕێوەچوونی نوێژی جەژنی رەمەزان

- گوتاربێژی مزگەوتەکە مامۆستا کەنعان سیساوەیی: "بەئومێدی ئەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان ببێتە مایە جەژنی خۆش و شادی و یەکڕیزی تەبایی".

Heman Hussein Yaseen  | 13.05.2021 - نوێکردنەوە : 16.05.2021
هەولێر.. بەڕێوەچوونی نوێژی جەژنی رەمەزان

Arbil

هەولێر - AA

لە مزگەوتی جەودەت ئەسعەدی لە شاری ھەولێر کە ھەریەک لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو تیاییدا ئامادەبوون، رێوڕەسمی نوێژی جەژنی رەمەزان بەڕێوەچوو.

گوتاربێژی مزگەوتەکە مامۆستا کەنعان سیسیاوەیی گوتاری نوێژی جەژنی پێشکەش کرد و تیاییدا ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە موسڵمان لەم رۆژەدا هیچ رق و کینەیەکی لە دڵ نەمێنێت و هیوای خواست کە ئەم جەژنە ببێتە جەژنی ئاشتەوانیی.

لە رێورەسمەکەدا مەلا کەنعان سیساوەیی گوتی: "بەئومێدی ئەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان ببێتە مایە خۆشى و شادی و یەکڕیزی تەبایی، زۆر گرنگە ئینسان بەم بەیانییە، ھەروەکو خوای گەورە دەفەرمووێت 'ئەوەی ئەم یادە بە بەرز و گرنگ رابگرێت ئەوە نیشایە ئەوەیە کە دڵەکەی زیندووە و پڕە لە خواناسی'، دەنا رۆژەکانی دیکە ھەموومان لە خەوتن و ئیسراحەت دا بووین لەم کاتەدا، دەبینین بەم بەیانییە گەورە و بچووک و منداڵ و کاربەدەستان لەگەڵ خەڵک تێکەڵ بوون و ئەمەش مایەی خۆشییە بۆ ھەموولایەک".

مەلا کەنعان سیساوەیی گوتیشی: "ھیوادارم لەم جەژنەدا ھەموو رق و قینەیەک لە دڵ دەربچێت، بییەت جەژنێکی ئاشتەوایی، گرنگی ئەم جەژنە لەوەدایە کە دوای نوێژ دەچیەوە ماڵەوە جەژنە پیرۆزە لەگەڵ ئازیزانت دەکەی، ھەرچەندە لەبەر بابەتی تەندروستی و ڤایرۆسی کۆرۆنا باوەش لێدان و یەکتر ماچ کردن مەکەن و، بەڵکو با لە دڵەوە باوەش بۆ یەکتر بکەینەوە".

ساڵانە نوێژی جەژنەکانی رەمەزان و قوربان لەلایەن موسڵمانانەوە لە مزگەوتەکان ئەنجام دەدرێت و موسڵمانان لەناو ھۆڵی مزگەوت جەژنە پیرۆزە لەگەڵ یەکتر دەکەن و لەناویشیاندا کۆمەڵێک ھاووڵاتییان لە ئاوارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش بەشداری رێورەسمەکە دەکەن و دوای نوێژیش موسڵمانان گەردن ئازایی لە یەکتر دەکەن، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێنماییە تەندروستییەکان، سەرەڕای ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە مزگەوتەکان، بەڵام موسڵمانان وەک جەژنەکانی پێشووتر باوەشیان بەیەکتر دا نەکرد.

هەولێر.. بەڕێوەچوونی نوێژی جەژنی رەمەزان

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın