عێراق, کۆڤید- ١٩

هەولێر.. بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری بەڕێوەچوو

- سامان بەرزنجی: "ئێستا سەدا ٧٠ی تووشبووان لە قۆناغی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا زۆری بەرکەوتەیە و رێژەی مردن لەسەدا دووە و رێژەی تووشبوون زیاترە لە چاکبوونەوە، ئێستاش پاڵپشتی ھەمووانی پێویستە بۆ ئەوەی ئەو ڤایرۆسە زیاتر تەشەنە نەکات".

Heman Hussein Yaseen  | 09.06.2020 - نوێکردنەوە : 10.06.2020
هەولێر.. بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری بەڕێوەچوو

Arbil

ھەولێر - AA

بە مەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ھەنگاوەکانی خۆپارێزی، بەسەرپەرشتی وەزیری تەندروستیی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە بەشداری ژمارەیەک لە پزیشک و پسپۆڕان کۆبوونەویەکی راوێژکاری بەڕێوەچوو.

وەزیری تەندروستیی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە پزیشکان و پسپۆرانی جیاواز کە خزمەتیان لە بواری تەندروستییدا زۆرە، کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا وەک دەستەی پسپۆری راوێژکاری کە لە سەرجەم پارێزگاکانەوە ھاتوون، بۆ پێداچوونەوە و گفتوگۆکردن لەسەر ستراتیجییەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، راوێژی ئەوان گرنگە چونکە پێشتر نەخۆشی و ڤایرۆسی کوشندە ھەبوون، بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ جیاوازە، چونکە تا ئێستا دژەکەی بوونی نییە و ھەموو ھەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ چارەسەرکردن، بەڵام تا ئێستا ھەوڵەکان بە ئەنجام نەگەیشتوون".

سامان بەرزنجی گوتیشی: "ئێستا سەدا ٧٠ی تووشبووان لە قۆناغی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا زۆری بەرکەوتەیە و رێژەی مردن لە سەدا دووە و رێژەی تووشبوون زیاترە لە چاکبوونەوە، ئێستاش پاڵپشتی ھەمووانی پێویستە بۆ ئەوەی ئەو ڤایرۆسە زیاتر تەشەنە نەکات، ئەوەیشی مەبەستمانە ئەوەیە کە ھاووڵاتی خۆی بپارێزێت و بەشێک بێت لە کۆنترۆڵکردنی ھەموو ئەندامانی خێزانەکەی و دواتریش کۆمەڵگا".

وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە ئامارەکانی تووشبووان و پشکنینی ھاووڵاتییان گوتی: "تا ئێستا ھەزار و ٤٦٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و پێشبینی دەکەین ژمارەکە لە چەند کاتژمێری داھاتوو و رۆژانی داھاتووشدا، زیاد بکات،

سامان بەرزنجی لەبارەی دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکانیشەوە گوتی: "سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بوودجەیەکی دیکەی دیاریکردووە بۆ دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکان و لەگەڵ بەغداش لە پەیوەندیداین تا بتوانین ئامێر، کیتی پشکنین و دەرمانمان لە بەغدایەوە بۆ بێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın