کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا"

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 13.06.2020 - نوێکردنەوە : 14.06.2020
هەرێمی کوردستان.. چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، "تووشبووان دوو پیاوی تەمەن ٧١ و ٥٧ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٧٥ و ٦٨ ساڵ کە سێ لەوان لە شاری سلێمانی و یەك لە قەزای چەمچەماڵ بوون، کە گیانیان لەدەست داوە".

بەو پێیە ژمارەی حاڵەتەکانی مردن لە هەرێمی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بۆ ٤٢ کەس بەرز بووەتەوە و رێژەی تووشبووانیش دوو هەزار و هەشت کەسە.

شەپۆلی دووهەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند رۆژی رابردوودا قوربانییەکەی زۆری لێکەوتووەتەوە و زیاترین کاریگەری لە پارێزگای سلێمانی هەبووە کە تا ئێستا هەزار و ٢٦٤ حاڵەتی تێدا تۆمار کراوە کە ٣٨ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın