کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. لە سلێمانی ٤٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

-وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ٤٨ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.

Sarmand Hameed  | 03.06.2020 - نوێکردنەوە : 04.06.2020
هەرێمی کوردستان.. لە سلێمانی ٤٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ٤٨ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند. 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، ٤٨ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان ٢٣ پیاو، ٢٣ ئافرەت و دوو منداڵن. 

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە هاتووە کە هەشت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و ٤٠ تووشبووەکەی دیکە نیشانەی نەخۆشییەکەیان ھەیە. 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە کە ٤٤ لە تووشبووەکان دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، یەک تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، یەک تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت، یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادق و یەک تووشبوو دانیشتووی شاری کەرکووکە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە کۆی ٤٩٨ تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون، ١٦٣یان چاکبوونەتەوە و ١١ نەخۆشیش گیانیان لەدەستداوە، لە ئێستادا ٣٢٤ نەخۆش لە نەخۆشخانەدا لەژێر چاودێری پزیشکییدان. 

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın