هەرێمی کوردستان.. دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک تۆمارکران
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی دوو حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لە پارێزگای دهۆک راگەیاند.
Arbil
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای دھۆک دەستنیشانکران.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، یەکێک لە تووشبووەکان پیاوێکی تەمەن ٥٢ ساڵ، نیشانەی نەخۆشییەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە تووشبووەکەی دیکە کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵە و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.
ئەوەش ھاتووە کە ھەردوو تووشبووەکە دانیشتووی ناو شاری دھۆکن.