هەرێمی کوردستان.. تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر گیانی لەدەستدا
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی نەخۆشێکی تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگای هەولێر راگەیاند.
Arbil
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی نەخۆشێکی تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگای هەولێر راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تووشبوویەکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی COVID-19 لە پارێزگای هەولێر گیانی لەدەستدا.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵە و دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەیە لە پارێزگای ھەولێر.
ئاماژە بەوەشدراوە، تووشبووەکە بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی لە ٢٥ی ئایار لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و دوای هەشت رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چادێری چڕ، گیانی لەدەستدا.