جيهان

هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بووە ئامانجی هێرشێکی تیرۆریستی

هێرشێکی چەکداری لە هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

Aynur Şeyma Asan  | 22.03.2024 - نوێکردنەوە : 24.03.2024
هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بووە ئامانجی هێرشێکی تیرۆریستی

Ankara

ئەنقەرە - AA

هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بووە ئامانجی هێرشێکی تیرۆریستی و بە پێی ئامارە بەراییەکان، ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٠ کەسیش بریندارن.

ئاژانسی ئاسایشی فیدڕاڵیی ڕووسیا لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە، لە هێرشێکی تیرۆریستی بۆسەر هۆڵێکی کۆمسێرت لە کارکوس ستی، ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندارن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ماریا زاخارۆڤا وێڕای ئاماژەدان بە هێرشەکە وەک هێرشێکی تیرۆریستی، جەختی لەوە کردەوە کە "هەموو جیهان پێویستە ئەو هێرشە دڕندانەیە بە هێرشی تیرۆریستی ناو ببات".

زاخارۆڤا لەم بارەیەوە لە کەناڵی تێلگرام ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوی کردووە و تێدا ڕایگەیاندووە کە، "هێرشە تیرۆریستییە کە بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە ئەنجام درا، بە توندی ئیدانە دەکەم" و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بۆ ڕزگارکردنی خەڵکەکە هەموو هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت.

لەبارەی هێرشە چەکدارییەکەوە دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا ڕاگەیاند: "بەپێی ئامارە بەراییەکان، لەو هێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر هۆڵی کۆنسێرتەکە ٤٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون".

هەروەها پارێزگاری مۆسکۆ ئاندرێی ڤۆرۆبۆیۆڤ ڕایگەیاند، هێزێکی تایبەتیان پێکهێناوە بە مەبەستی بەدەستەوەگرتنی دۆخی ئەو هۆڵەی کە هێرشی کراوەتە سەر.

ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ڕەوانەی شوێنی هێرشە کراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın