تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هۆشداریی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی کۆرۆناوە

بەڕێوبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی، سەباح هەورامی هۆشداریی دا لە بەرزبوونەوەی قوربانیانی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی نەبن.

Sarmand Hameed  | 23.10.2020 - نوێکردنەوە : 23.10.2020
هۆشداریی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی کۆرۆناوە

Arbil

هەولێر - AA

بەڕێوبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی، سەباح هەورامی هۆشداریی دا لە بەرزبوونەوەی قوربانیانی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی نەبن.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی، یاد نەقشبەندی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هۆشدارییەکی بەناوی بەڕێوبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی، سەباح هەورامی بڵاوکردەوە.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی، سەباح هەورامی رایگەیاندووە: "ئەگەر خۆپارێزی بەم ئاستە بێت کە ئێستا هەیە، بەدووری مەزانن هیچ خێزانێک نەمێنیت لە سلێمانی کە قوربانی کۆرۆنا نەدات".

ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان رووی لە هەڵکشان کردووە.

بەگوێرەی دوایین راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٠٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، ئەمەش بە بەرزترین ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رۆژێکدا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا تۆمارکرابێت، دادەنرێت.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستییدا ئاماژە بەوەشدراوە کە لە هەمان ماوەدا، ١٧ کەسی دیکە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٦٦ هەزار و ١٣١ حاڵەت، لەنێویاندا دوو هەزار و ٢٤٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و ٣٨ هەزار و ٨٠٧ تووشبووی ڤایرۆسەکە دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە، و لە ئێستادا ٢٥ هەزار و ٨١ نەخۆش لە ژێر چاودێری پزیشکییدان.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın