هه‌رێمی كوردستان .. حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا ٤٤ هه‌زاری تێپه‌ڕاند
له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان، ٧٠٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ٢٥ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی تووشبووان تۆماركراون.
As Sulaymaniyah
سلێمانی- AA
له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان، ٧٠٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ٢٥ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی تووشبووان تۆماركراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوی ژماره ٢١٢یدا، دوایین ئاماره‌كانی ٢٤ كاتژمێری رابردووی په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی نێو راگه‌یه‌نراوه‌كه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و ٧٣٩ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراون، كه هه‌زار و ٦٧٩ له هه‌ولێر، ٧١٦ له سلێمانی، ٨٩ له گه‌رمیان، ٥٢ له راپه‌ڕین، ٤٥ له هه‌ڵه‌بجه و دوو هه‌زار و ١٥٨ پشكنین له دهۆك بوون.
ده‌ره‌نجام ٧٠٦ تووشبوونی نوێ تۆماركراون، كه ٢٥٠یان له هه‌ولێر، ١١٣ له سلێمانی، ٣٢ له گه‌رمیان، ١٥ له راپه‌ڕین، ٣١ له هه‌ڵه‌بجه و ٢٦٥ تووشبووش له دهۆك بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكراشیكردووه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٢١ كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه، كه ١٩٤یان له هه‌ولێر، ٣١ له سلێمانی، ٢٩ له گه‌رمیان، هه‌شت كه‌س له راپه‌ڕین، ٢٢٦ له دهۆك و ٣٣ چاكبووش له هه‌ڵه‌بجه بوون.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، له ٢٤ كاتژمێردا، ٢٥ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا تۆماركراون كه چواریان له هه‌ولێر، ١١ له سلێمانی، چواریان له راپه‌ڕین و شه‌شیان له دهۆك بوون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ٢١ هه‌زار و ٨٧١ هاووڵاتیی تا ئێستا كه‌ره‌نتین كراون و كۆی گشتییان كه‌ره‌نتینیان جێهێشتووه.
دوای تۆماركردنی ئه‌و ئامارانه‌ی سه‌ره‌وه، تا ئێستا ٤٤٣ هه‌زار و ٢٤ پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراون، كه ١٦٣ هه‌زار و ١٩٧یان له هه‌ولێر، ١١١ هه‌زار و ٤٢٣یان له سلێمانی، ١٦٤ هه‌زار و ٣١٩یان له دهۆك و چوار هه‌زار و ٨٥یان له هه‌ڵه‌بجه بوون.
هه‌روه‌ها تا ئێستا ٤٤ هه‌زار و ٦٩٥ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه تۆماركراون، كه ١٦ هه‌زار و ٥٥٨یان له هه‌ولێر، ١٥ هه‌زار و ٥٥٦یان له سلێمانی، ١١ هه‌زار و ٣٠یان له دهۆك و هه‌زار و ٥٥١یان له هه‌ڵه‌بجه بوون.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌و ژماره‌یه له تووشبووان، ٢٨ هه‌زار و ٦٧٤یان چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، كه ١٣ هه‌زار و ٥٦یان له هه‌ولێر، نۆ هه‌زار و ٩١٨یان له سلێمانی، چوار هه‌زار و ٢٥٣یان له دهۆك و هه‌زار و ٤٤٧یان له هه‌ڵه‌بجه بوون.
هه‌روه‌ها ١٤ هه‌زار و ٤٠٤ تووشبووش له ژێر چاره‌سه‌ردان كه دوو هه‌زار و ٩٥٩یان له هه‌ولێر، چوار هه‌زار و ٨٠٧یان له سلێمانی، شه‌ش هه‌زار و ٥٦٣یان له دهۆك و ٧٥یان له هه‌ڵه‌بجه‌ن.
له كۆی گشتیی تووشبووانیش هه‌زار و ٦١٧ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ٥٤٣یان له هه‌ولێر، ٨٣١یان له سلێمانی، ٢١٤یان له دهۆك و ٢٩ گیان له‌ده‌ستدانیش له هه‌ڵه‌بجه بووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن