جيهان

هاکان فیدان: "ناتوانرێت لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە چەکی ناوەکی بە 'بێباک' لە قەڵەم بدرێت"

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان: "لە کاتێکدا کۆمەڵکوژی لە غەززە درێژەی هەیە، ناتوانرێت لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە چەکی ناوەکی بە 'بێباک' لە قەڵەم بدرێت و پشتگوێ بخرێت".

Selen Valente Rasquinho  | 21.03.2024 - نوێکردنەوە : 24.03.2024
هاکان فیدان: "ناتوانرێت لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە چەکی ناوەکی بە 'بێباک' لە قەڵەم بدرێت"

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان بە ئاماژە کردن بەوەی لە کاتێکدا کۆمەڵکوژی لە غەززە درێژەی هەیە، ناتوانرێت لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە چەکی ناوەکی بە 'بێباک' لە قەڵەم بدرێت و پشتگوێ بخرێت و، بانگەوازی تورکیای نوێ کردەوە بۆ داماڵینی ناوچەکە لە چەکی ناوەکی بۆ ڕێگریی کردن لە ئەگەری کێبڕکێیەکی چەکی ناوەکی.

لە میانی بەشداری کردنی لە یەکەمین لووتکەی وزەی ناوەکی کە بە میوانداری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی و حکوومەتی بەلجیکا لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت، هاکان فیدان گوتارێکی پێشکەش کرد.

وەزیری دەرەوە فیدان سوپاسی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی و حکوومەتی بەلجیکای کرد کە لە کاتێکى دروستدا کۆبوونەوەکەیان ڕێکخستووە و، ڕایگەیاند: "لە ڕووی ئایندەی وزەی ناوەکی لە بواری مەدەنییدا، لووتکەکە خاڵێکی وەرچەرخانە".

هاکان فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە بەم بۆنەیەوە دەوری وزەی ناوەکی لە بواری مەدەنییدا بۆ ئاسایشی وزە و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا پشتڕاست کراوەتەوە و ڕایگەیاند: "تورکیا لە ئێستادا بە کارنامەیەکی نموونەیی گواستنەوەی وزەی پاک، ڕێڕەوێکی سەلامەتی وزە و ستراتیجێکی سەرچاوەی هەمەچەشن جێبەجێ دەکات".

فیدان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەکارهێنانی چەکی ناوەکی یان هەڕەشە پێکردنی جێگەی قبوڵ نییە و، ئەو گوتانە سێبەر دەخاتە سەر هاوڵە هاوبەشەکان بە ئاڕاستەی ئاسایش و ئایندەیەکی خاوێن لە ڕووی وزەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، ئەوەیشی خستەڕوو کە ئەو ناوچەیەی لەو ڕووەوە لە ژێر زۆرترین گوشاردایە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستە و ڕایگەیاند: "لە کاتێکدا کۆمەڵکوژی لە غەززە درێژەی هەیە، ناتوانرێت لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە چەکی ناوەکی بە 'بێباک' لە قەڵەم بدرێت و پشتگوێ بخرێت. لەبەرئەوە تورکیا بانگەوازەکەی نوێ دەکاتەوە بۆ داماڵینی ناوچەکە لە چەکی ناوەکی بۆ ڕێگریی کردن لە ئەگەری کێبڕکێیەکی چەکی ناوەکی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın