"هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر له سێ هه‌زار مه‌ده‌نی له سووریا كوشتووه"
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ: "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، زیاتر له سێ هه‌زار مه‌ده‌نی له سووریا كوشتووه".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند کە له شه‌ش ساڵی رابردوودا، سێ هه‌زار و ٣٩ مه‌ده‌نی له ئاكامی هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا لە سووریا کوژراون.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتێکیدا تیشكی خستووەتە سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له ئاكامی هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییدا كه له ٢٣ی ئه‌یلوولی ٢٠١٤ه‌وه ده‌ستیان پێ كردووه، سێ هه‌زار و ٣٩ مه‌ده‌نی کوژراون كه ٩٢٤یان منداڵ و ٦٥٦یان ژن بوون.
به کوژرانی هه‌زار و ١٣٣ كه‌س، زۆرترین ژماره‌ی قوربانییانیش له پارێزگای ره‌ققه بووه كه تیایدا هاوپه‌یمانی پشتیوانی له رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كردووه.
- هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر له ١٧٢ جار "كۆمه‌ڵكوژی" ئه‌نجامداوه
له راپۆرته‌كه‌دا کوژرانی زیاتر له پێنج كه‌س له هێرشێكدا به "كۆمه‌ڵكوژی" له‌قه‌ڵه‌م دراوه و له‌م شه‌ش ساڵه‌دا، لانیكه‌م ١٧٢ "كۆمه‌ڵكوژی" له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌نجامدراوه.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لانیكه‌م ١٨١ جار شوێنه مه‌ده‌نییه‌كانی وه‌ك قوتابخانه و بازاڕی بۆردومان كردووه.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر ئیداره‌ی خۆجێی ئه‌و ناوچانه‌دا گرتووه كه له داعش پاك كراونه‌ته‌وه له كاتێكدا پێویسته به ده‌نگدانی خه‌ڵك ئیداره خۆجێیه‌كان هه‌ڵببژێردرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی سووریا له ئاكامی هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه وێران بوون، به پێویست زاندراوه هاوپه‌یمانی به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵبستێت له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كاندا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن