جيهان

نەتەوە یەکگرتووەکان: "زیاتر لە چوار ملیۆن منداڵی کچ لەبەردەم مەترسی خەتەنەکردندان"

- سندوقی تایبەت بە دانیشتوان سەربە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی، مەترسی هەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتە هۆی زیادبوونی هاوسەرگیری پێشوەخت و خەتەنەکردنی کچان.

30.06.2020 - نوێکردنەوە : 01.07.2020
نەتەوە یەکگرتووەکان: "زیاتر لە چوار ملیۆن منداڵی کچ لەبەردەم مەترسی خەتەنەکردندان"

New York

نەتەوە یەکگرتووەکان - AA

سندوقی تایبەت بە دانیشتوان سەربە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، راپۆرتی تایبەت بە رەوشی دانیشتوانی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٠دا ئاشکرا کرد.

لە راپۆرتەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە ساڵانە لە جیهاندا پێشێلکارییەکی زۆری مافەکانی مرۆڤ وەک "خەتەنەکردنی کچان، هاوسەرگیری پێشوەخت، ئوتوکردنی سنگ و پشکنینی پاکیزەیی" ئەنجامدەدرێن.

لە راپۆرتەکەدا هۆشداری لەوە دراوە کە لەمساڵدا، ٤،١ ملیۆن منداڵی کچ لەبەردەم مەترسی خەتەنەکردندان، ٣٣ هەزار کچی خوار تەمەن ١٨ ساڵیش مەترسی بەزۆر بەشوودانیان لەسەرە.

هەروەها باس لەوەیش کراوە لە چەند وڵاتێکدا بوونی خواست لەسەر منداڵی کوڕ بووەتە هۆی لەباربردن و مردنی هەزاران منداڵی کچ، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تا ئێستا لە جیهاندا، ١٤٠ ملیۆن منداڵی کچ بێسەروشوێنن.

لە راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژە بەوە دراوە کە لەڕێی پەرەدان بەخوێندن و بەرەوپێشبردنی ئاستی کۆمەڵایەتییەوە دەتواندرێت لە میانی ١٠ ساڵدا دیاردەکانی وەک هاوسەرگیری پێشوەخت و خەتەنەکردنی کچان لە جیهاندا نەهێڵدرێن، بەمشێوەیە تا ساڵی ٢٠٣٠ دەتواندرێت بە بەکارهێنانی ٣،٤ ملیار دۆلار ٨٤ ملیۆن منداڵی کچ لەو پێشێلکارییانەی بەرامبەریان ئەنجامدەدرێت رزگار بکرێن.

ئاماژە بەوەیش دراوە ئەگەر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) تا شەش مانگی دیکە پڕۆگرامەکانی رێکخراوەکە بەداخراوی بمێننەوە، ١٣ ملیۆن کچ دەکەونە بەر مەترسی بەزۆر بەشوودان و دوو ملیۆن منداڵی کچ دەکەونە بەر مەترسی خەتەنەکردن.

بەگوێرەی راپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستا خەتەنەکردنی کچان بەشێوەیەکی بەربڵاو لە هەندێک وڵاتی جیهان هەیە، بەتایبەتی وڵاتانی ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın