عێراق

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ مامۆستایان ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی: ''پەنجا و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە گەرمی لە تەواوی مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان پیرۆز دەکەم، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم''.

Heman Hussein Yaseen  | 15.05.2021 - نوێکردنەوە : 18.05.2021
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ مامۆستایان ده‌كات

Arbil

هه‌ولێر - AA

بەبۆنەی یادی ٥٩ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیاییدا پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان دەکات و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.

لە پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی دا ھاتووە: ''پەنجا و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە گەرمی لە تەواوی مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان پیرۆز دەکەم، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. ئەرک و خەباتی پەروەردەیی و خزمەتی گەورەیان بۆ نەوەکانی کوردستان، بەرز و بە پێزانینەوە ھەڵدەسەنگێنین''.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەوەشخراوەتەڕوو کە مامۆستایان لە ھەموو قۆناغە جیاوازەکاندا دڵسۆز و گەورەییان نواندووە بۆ خزمەتکردنی رۆڵەکانییان و تیاییدا ھاتووە: ''مامۆستایانی کوردستان لە ھەموو قۆناغەکاندا لەخۆبوردووانە و بە دڵسۆزی رۆڵی بەرچاو و گەورەیان لە پەروەردەکردن و پێگەیاندن و فێرکردنی نەوە لەدوای نەوەی کوردستاندا گێڕاوە و لە دۆخ و ڕۆژگارە سەختەکان و لە نەبوونیشدا لە خزمەت و پەروەردەکاری بەردەوام بوون و رێگەیان نەداوە پرۆسەی خوێندن بوەستێت، بۆیە ھەمیشە مایەی سوپاس و دەستخۆشی و ڕێز و ستایشن''.

ئاماژە بەوەشکراوە کە، پەروەردەی دروست کۆڵەکە و بنەمای سەرەکیی ھەموو کۆمەڵگەیەکی بەئاگا و زیندوو و پێشکەوتووە کە مامۆستایان رابەرایەتی دەکەن. ئێستا و داھاتووی نەوەکان ئەمانەتی مامۆستایانە و دووپاتی دەکەینەوە کە مامۆستایانی کوردستان شایستەی خزمەت و گوزەرانێکی باشترن و دەبێت ھەموو مافێکیان پارێزراو بێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın