نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق دۆخی شنگالیان تاوتوێ کرد
Arbil
ھەولێر – AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق، ئیسپن لیندباک گفتوگۆکانی ھەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ھەرێم بەگشتی، ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم و دۆخی شنگالیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کردووە لە باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق، ئیسپن لیندباک.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەیەکدا، پەیوەندییەکانی نەرویج لەگەڵ عێراق و ھەرێم، گفتوگۆکانی ھەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ھەرێم بەگشتی، ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان و دۆخی شنگال، تاوتوێ کراون.
باسی لەوەشکردووە، ھەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکان و ھاریکاریی ھاوبەش بەتایبەتی لەو بوارانەدا کردەوە کە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەتوانن سوود لە پسپۆڕی و ئەزموونەکانی نەرویج وەربگرن، ھەروەھا ھاوڕا بوون کە پێویستە ئارامی و سەقامگیریی عێراق بپارێزرێت و لەوبارەیەوە باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق دووپاتی کردووەتەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و ھەرێم و ئارامی و سەقامگیرییان دەڕوانێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی دەرھاویشتە و لێکەوتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و شەڕ لە ئۆکراینا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن