نێچيرڤان بارزانى: "هه‌موو پشتگيرييه‌ک بۆ خه‌بات و ئازادى و مافه‌كانى ژن و يه‌كسانی دووپات ده‌كه‌ينه‌وه"
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى: "تا ئافره‌ت ئازاد نه‌بێت، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و يه‌كسان و ئارام و مه‌ده‌نيى پێشكه‌وتوو نايه‌ته ئاراوه".
Arbil
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى رایگەیاند، به هه‌موو شێوه‌يه‌ک رووبه‌ڕووى هه‌موو جۆره توندوتيژى و ده‌ستدرێژى و پێشێلكارييه‌ک به‌رامبه‌ر به ماف و ئازاديى ژنان ده‌بنه‌وه و له كاركردن به‌رده‌وام ده‌بن بۆ نه‌هێشتنى بير‌ى توندڕه‌وى و ره‌خساندنى زه‌مينه‌يه‌كى باشترى به‌شدارى و هاوبه‌شيى ئافره‌ت له كايه‌ى سياسى و كارگێڕيى هه‌رێمى كوردستاندا.
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووە "ئه‌مڕۆ ٢٥ی نۆڤه‌مبه‌ر له رۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تاندا، هه‌موو پشتگيرييه‌ک بۆ خه‌بات و ئازادى و مافه‌كانى ژن و يه‌كسانی دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. وه‌ک هه‌ميشه له هه‌وڵ و كار و كۆشش به‌رده‌وام ده‌بين بۆ به‌ده‌ستهێنانى زياتر و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت و هێنانه‌كايه‌ى كۆمه‌ڵگه‌يه‌ک كه ژن تيايدا ئازاد و يه‌كسان بێت و به هيچ پاساوێک هه‌ڕه‌شه‌ى توندوتيژى و كوشتنى له‌سه‌ر نه‌بێت. تا ئافره‌ت ئازاد نه‌بێت، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و يه‌كسان و ئارام و مه‌ده‌نيى پێشكه‌وتوو نايه‌ته ئاراوه".
نێچیرڤان بارزانی دووپاتى کردووە كه به هه‌موو شێوه‌يه‌ک رووبه‌ڕووى هه‌موو جۆره توندوتيژى و ده‌ستدرێژى و پێشێلكارييه‌ک به‌رامبه‌ر به ماف و ئازاديى ژنان ده‌بنه‌وه و رایگەیاندووە "له كاركردن به‌رده‌وام ده‌بين بۆ نه‌هێشتنى بير‌ى توندڕه‌وى و ره‌خساندنى زه‌مينه‌يه‌كى باشترى به‌شدارى و هاوبه‌شيى ئافره‌ت له كايه‌ى سياسى و كارگێڕيى هه‌رێمى كوردستاندا. له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش هاريكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بين بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌ت له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه لەناو خێزان و له شوێنی کار و له سەرجەم بوارە گشتییەکاندا پارێزراو بێت و دوور بێت لە هەراسان و توندوتیژی".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووە "سڵاو و پێ‌زانین بۆ هەموو ئەو ئافرەتانە و ئه‌و لايه‌ن و رێكخراوانه‌ی رۆژانە لە خەباتدان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و ئاشتی و مافەکانیان. سڵاو بۆ گيانى پاكى قوربانييانى توندوتيژى دژى ئافره‌تان و هه‌موو ئه‌و خانمانه ده‌نێرين کە له‌پێناو ئازادى و يه‌كسانى و ئاشتيدا خه‌بات و تێكۆشانيان كردووه. لە هه‌ر شوێنێكى جيهان بن، به رێز و شكۆوه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن