سياسەت, جيهان, عێراق

نێچيرڤان بارزانى بانگهێشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى ده‌كرێت

ئەمڕۆ شەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، ئەحمەد ئەبولغەیت کۆبووەوە.

Abdullah Abdulmanaf Shukur  | 10.04.2021 - نوێکردنەوە : 10.04.2021
نێچيرڤان بارزانى بانگهێشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى ده‌كرێت

Arbil

ھەولێر - AA

ئەمڕۆ شەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، ئەحمەد ئەبولغەیت کۆبووەوە.

ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەگشتی تاوتوێ کرا و ھەردوولا کۆک بوون کە چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەولێر ـ بەغدا ئارامی و سەقامگیری بۆ عێراق دابین دەکات و دوای چارەسەرکردنی کێشەکان عیراق دەبێتەوە بە وڵاتێکی بەھێزی ناوچەکە و رۆڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی خۆی دەگێڕێت و جەختیان کردەوە کە بۆ تێپەڕاندنی سەختی و تەحەدییەکانی ئەم قۆناغە، ھاریکاریی ھەولێر ـ بەغدا و ھەموو ھێز و پێکھاتەکان پێویست و گرنگە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەلغەیت ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق سەرچاوەی مرۆیی و سروشتیی دەوڵەمەندی ھەیە و ھەموو پشتگیرییەکی کۆمکاری عەرەبی بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان لە چارەسەرکردنی کێشەکانیان و تێپەڕاندنی سەختییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دووپات کردەوە و سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیشی بۆ سەردانی بارەگای کۆمکاری عەرەبی لە قاھیرە بانگھێشت کرد.

لە بەرامبەر ئەمەدا نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە ئەوان لە بەغدان بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وڵات دۆخی عێراق و ھاریکاری و ھەماھەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەحەدییەکان تاوتوێ بکەن و کێشەکان چارەسەر بکەن، بۆ ئەوەش ئیرادەی چارەسەریان لەسەر بنەمای دەستوور ھەیە و دەبێ ھەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن تاکو سەقامگیری لە عێراق بێیتە ئاراوە.

دۆخی ناوچەکە بەگشتی و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın