نێجيريا..بەھۆی توندوتیژییەكانەوە لە ساڵی ٢٠٠٩وە نزیکەی سێ ملیۆن کەس ئاوارە بوون
سەرۆکی پێشووی نێجیریا و سەرۆکی لیژنەی ئاشتيی نیشتمانیی، عەبدولسەلام ئەبوبەکر: "بێگومان چەکی نایاسایی نائارامی زیادکردووە و رێگای بۆ کوشتنی زیاتر لە ٨٠ ھەزار کەس خۆشکردووە".
Abuja
ئابوجا-AA
لە نێجیریا بەھۆی رووداوە توندوتیژهكانهوه کە لە ساڵی ٢٠٠٩وە بەردەوامە، نزیکەی سێ ملیۆن کەس ئاوارە بوون.
سەرۆکی پێشووی نێجیریا و سەرۆکی لیژنەی ئاشتيی نیشتمانیی، عەبدولسەلام ئەبوبەکر، لە ئابوجا-ی پایتەخت بەشداریی لە کۆبوونەوەی لهژێر ناونیشانی "پێشنیازهكان بۆ چارەسەركردنی کێشەی نەبوونی ئاسایش لە نێجیریا" کرد.
عەبدولسەلام ئەبوبەکر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ئاماژەی بەوەکرد، کە بەھۆی ئەو رووداوە توندوتیژانەی کە لە ساڵی ٢٠٠٩وە لە وڵاتەکەدا بەردەوامە، نزیکەی سێ ملیۆن کەس ناچاربوون ماڵ و حاڵیان جێبھێڵن.
ئاشكراشیكرد مهزهنده دهكرێت، نزیکەی شەش ملیۆن پارچه چەکی نایاسایی لە وڵاتەکەدا هەبێت و رایگهیاند: "بێگومان ئەمە نائارامی زیادکردووە و رێگای بۆ کوشتنی زیاتر لە ٨٠ ھەزار کەس خۆشکردووە".
عەبدولسەلام ئەبوبەکر جەختی لەوەشکردەوە کە دۆخی نەبوونی ئاسایش لە وڵاتەکەدا جێگەی مەترسییە و داوایکرد بە زووترین کات رووبەرووی چەکدارەکانی هاوشێوهی رێکخراوی تیرۆریستی بۆکۆ حەرام ببنەوە.
لە نێجیریا لە ساڵی ٢٠٠٩وە، زیاتر لە ٢٠ ھەزار کەس، بەھۆی کردەوە تیرۆریستییە بەکۆمەڵەکانی بۆکۆ حەرام گیانیان لەدەستداوە.
رێکخراوی تیرۆریستی بۆکۆ حەرام، لە ساڵی ٢٠١٥هوە تاکو ئێستا ھێرش بۆ سەر وڵاتانی کامیرۆن، چاد و نێجهر-ی دراوسێی نێجیریا ئەنجامدەدات.
ھێرشەکانی رێکخراوەکە بۆ سەر ناوچەی دەریاچەی چاد، لانیکەم کوژرانی دوو ھەزار کەسی لێکەوتووەتەوە.