نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح وەک میری نوێی كوێت دیاری‌کرا
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوێت ئاشكرایكرد شازاده‌ی جێ‌نشین، نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح (ته‌مه‌ن ٨٣ ساڵان) وەک میری نوێی وڵات دیاریکراوە.
Kuwait
كوێت- AA
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوێت ئاشكرایكرد شازاده‌ی جێ‌نشین، نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح (ته‌مه‌ن ٨٣ ساڵان) وەک میری نوێی وڵات دیاریکراوە.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران، سه‌باح خالید سه‌باح به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی له كۆشكی سه‌یف كۆببوونه‌وه، بڵاوكرایه‌وه، هاتووه: "به‌پێی مادده‌ی چوار له یاسای ژماره چواری ساڵی ١٩٦٤ تایبه‌ت به حوكمه‌كانی ده‌ستوور و شوێنگرتنه‌وه‌ی میر، شازاده‌ی جێ‌نشین، نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح بووه‌ته میری كوێت".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ورده‌كاریی زیاتر نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ میری كوێت، سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح، له ته‌مه‌نی ٩١ ساڵیدا كۆچی دوایی كردبوو.
- شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح كێیه؟
میری نوێی كوێت، نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح، ساڵی ١٩٣٧ له‌دایكبووه، كوڕی شه‌شه‌می میر ئه‌حمه‌د جابر موباره‌ك-ه كه بۆ ماوه‌ی ٢٩ ساڵ و تا ساڵی ١٩٥٠ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كوێتی كردووه. شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح له ساڵی ١٩٦٢دا چووه‌ته نێو دونیای سیاسه‌ت و له ساڵی ١٩٩١ه‌وه، له هه‌ریه‌ك له پۆسته‌كانی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رگریی و ناوخۆدا بووه. له ساڵی ٢٠٠٦دا وه‌ك شازاده‌ی جێ‌نشین ده‌ستنیشانكراوه.