نرخی نەوت.. خاوی برێنت گەیشتە ٤٢،٨٩ دۆلار
- نرخی خاوی برێنت لە دەستپێکی مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا، بەرزبوونەوەی تۆمار كرد و هەر بەرمیلێكی بە ٤٢ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
Ankara
ئیستانبوڵ - AA
بەهۆی درێژکردنەوەی رێککەوتنی (ئۆپێک پڵەس) بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و خێراکردن لە هاوردەکردنی نەوتی خاو لەلایەن چین-ەوە ، نرخی خاوی برێنت لە دەستپێکی مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا، بەرزبوونەوەی تۆمار كرد و هەر بەرمیلێكی بە ٤٢ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوو رۆژ لەمەوبەر (ئۆپێک پڵەس) رایگەیاندبوو کە رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، تا کۆتایی مانگی تەمووزی داهاتوو درێژکراوەتەوە.
لە سەرەتای مانگی رابردوودا، ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە ١٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا رێككەوتوون.
لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەدا کە لە مانگی رابردووەوە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك، نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەم دەكەنەوە.
لە لایەکی دیکەوە راگەیەندرا کە چین دەست بە هاوردەکردنی نەوتی خاو دەکاتەوە.
لەبەر ئەو دوو هۆکارە لە کاتژمێر ٠٩:٠٦، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ١،٢٨ لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٤٢ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ھاوکات نرخی یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بەڕێژەی ١،٠٩ لەسەدا رووی لە بەرزبوونەوە کرد و هەر بەرمیلیکی گەیشتە، ٤٠ دۆلار.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن