Ankara
ئەنقەرە-AA
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٤۱ دۆلار و ۲٦ سەنت و رۆژەکەی بە ٤۱ دۆلار و ۷۷ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٣٢ی ئەمڕۆ، نرخەکە بەڕێژەی سەدا ٠،٨ دابەزی و گەیشتە ٤۱ هەزار و ٤۳ سەنت.
هاوکات بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ۳۹ دۆلار و ٥٥ سەنت فرۆشرا.
سستی چالاکییە بازرگانییەکانی ئەمریکا لە مانگی ئەیلوولدا و ئەو رێوشوێنانەی دوای زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا و بەریتانیا دووبارە گیراونەتەوەبەر کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەبووە.
لەلایەکی دیکەشەوە یەدەگەکانی نەوت لە ئەمریکا کەمتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا کەمی کردووە و ئەمەش زیاتر نرخەکانی دابەزاندوە.
هەفتەی رابردوو، یەدەگەکانی نەوت لە ئەمریکا، بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی ١،٦ ملیۆن بەرمیل کەمی کرد لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرا ۲،٣ ملیۆن بەرمیل کەم بکات.
هەروەها دووبارە کەوتنەوەکاری بەندەر و پاڵاوگەکانی نەوت لە لیبیا هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوتە.