مەکسیک.. گیانلەدەستدانی ٤٤٧ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا
- ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە مەکسیک گەیشتە، ٨١ هەزار و ٤٠٠ کەس.
Ankara
ئەنقەرە- AA
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک بڵاوی کردونەتەوە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٤٧ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەیشی تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، نۆ هەزار و ٤٤ کەس.
هەروەها ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، سێ هەزار و ٣٧٧ زیادی کردووە و گەیشتووەتە، ٨١ هەزار و ٤٠٠.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە مەکسیک لە ١٩ی ئاداردا تۆمار کرا.
بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" لە رووی زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان و تووشبووانی کۆرۆناوە، ئەو وڵاتە لە ریزبەندی هەشتەمی جیهاندایە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن