سياسەت

مەسعود بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات

سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ھنیس جنین پلاسخارت کرد.

Abdullah Abdulmanaf Shukur  | 23.02.2020 - نوێکردنەوە : 24.02.2020
مەسعود بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات

Arbil
ھەولێر - AA

سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ھنیس جنین پلاسخارت کرد.

بەپێی ئەو ھەواڵەی لە ماڵپەری فەرمی سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ھنیس جنین پلاسخارت و شاندێکی یاوەری کردووە.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین ھەنگاوەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق وھەڕەشەی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و ھەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە قووڵتربوونی قەیرانی سیاسیی عێراق راگەیاندووە.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ئەگەر و چارەسەرەکان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی و راستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەختیش لە رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق کرایەوە. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın