سياسەت

مەسعود بارزانی پێشوازیی لە جێنین هێنیس پلاسخارت کرد

سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی کرد لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جێنین هێنیس پلاسخارت.

Sarmand Hameed  | 27.11.2021 - نوێکردنەوە : 28.11.2021
مەسعود بارزانی پێشوازیی لە جێنین هێنیس پلاسخارت کرد

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی کرد لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جێنین هێنیس پلاسخارت.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانی بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق و ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی رابردوو بەڕێوەچوو، تاوتوێ کران.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا پەیوەست بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، مەسعود بارزانی وێڕای سوپاسگوزاریی بۆ ھەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ پاڵپشتی ھەڵبژاردن، جەختی لەوە کردەووەتەوە کە ھەڵبژاردنی تشرینی یەکەمی رابردووی عێراق ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو و پاک بووە، ئەوەشی خستەروو کە ئەو دەرئەنجامە بەراییانەی لە لایەن کۆمیسیۆنەوە راگەیەندراوە دەرخەری واقیعی سیاسیی عێراق و ویست و ئیرادەی ھاووڵاتییانە، ئەوەشی خستەروو پێدەچێت ھەوڵێک ھەبێت بۆ دەستکاریکردنی ئەو دەرئەنجامانەی کە لە لایەن کۆمیسیۆنەوە راگەیەندراون و بە دڵنیاییشەوە ھەر جۆرە دەستکارییەک گرفتی لێ دەکەوێتەوە و کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın