سياسەت, عێراق

مەسعود بارزانی و جەیمس جێفری کۆبوونەوە

سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆ سووریا و نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، جەیمس جێفری و شاندێكی یاوەری كرد.

Sarmand Hameed  | 22.09.2020 - نوێکردنەوە : 23.09.2020
مەسعود بارزانی و جەیمس جێفری کۆبوونەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆ سووریا و نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، جەیمس جێفری و شاندێكی یاوەری كرد.

بەپێێ هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی، لەو دیدارەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە تاوتوێ كراوە و نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش كورتەیەكی لەبارەی ستراتیژ و روانگەی وڵاتەكەی لەمەڕ دیالۆگی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و هەولێر و بەغدا و هەروەها پرسە هەنووكەییەكان و هاوكێشەكانی ناوچەكە بۆ مەسعود بارزانی خستووەتەڕوو.

لە بەشێكی دیکەی ئەو دیدارەدا رۆشنایی خراوەتە سەر ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا و باسی ئەو هەوڵانە كرا كە بۆ دیالۆگ و لێكنزیكبوونەوەی لایەنە كوردییەكانی سووریا ئەنجام دراون.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وێڕای ئاماژەدان بە مانەوەی هەڕەشەی داعش، جەخت لەسەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگیی هەردوولا لە شەڕی تیرۆریستانی داعش لە سووریا و عێراق كرایەوە.

پرسی ئاوارەكان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەكانیان تەوەرێكی دیکەی ئەو دیدارە بوو.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın