عێراق

مەسروور بارزانی: "نابێت ھیچ ھێزێکی چەکداری بیانی و میلیشیاکان لە شنگال بمێنن"

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی: "پێویستە ھەموو لایەنەکان ھاوکار بن بۆ ئاوەدانکردنەوە و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال بە شێوەیەک کە ھیچ ھێزێکی چەکداری بیانی لە شنگال نەمێنن".

Heman Hussein Yaseen  | 03.08.2020 - نوێکردنەوە : 05.08.2020
مەسروور بارزانی: "نابێت ھیچ ھێزێکی چەکداری بیانی و میلیشیاکان لە شنگال بمێنن"

Arbil

هه‌ولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی رادەگەیەنێت کە نابێ ھیچ ھێزێکی چەکداری بیانی و میلیشیاکان لە شنگال بمێنن و پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، ھەماھەنگ بن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە.

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شەشەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە شنگال و دەوروبەری، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیاییدا رایدەگەیەنێت کە، بە خەم و کۆڤانەوە یادی شەھیدانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە کە لە ئەنجامی ھێرشی دڕندانەی تیرۆریستانی داعش، بە ھەزاران مرۆڤی بێتاوان دووچاری کۆمەڵکوژی و رفاندن و ئاوارەبوون بوونەوە.

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا، ئاماژە بەوە دەکات کە، کۆمەڵکوژی شنگال و دەوربەری، بە یەکێک لە دڕندانەترین تاوان لە دژی مرۆڤایەتی دادەنرێت لە مێژووی ھاوچەرخدا، کە بە شێک بوو لە ھێرشی بەرفراوانی تیرۆریستان لە دژی گەلی کوردستان. سەرەڕای ھەموو ئەو کارەسات و فەرمان و کۆمەڵکوژییانەی رووبەڕووی خوشک وبرایانی ئێزدی بووەتەوە، بەڵام بەردەوامن لە بەرگریکردن لە زمان و ناسنامە و کولتوور و ئاینی خۆیان.

لە بەشێکی پەیامەکەدا ھاتووە: ''لەم یادە خەمناکەدا، پێویستە بەڕێزەوە یادی قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکان بکەینەوە لە رزگارکردنی شنگال و دەوروبەری بە سەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، ھەروەھا ستایشی ھەڵوێستی خەڵکی کوردستان دەکەین لە بە ھاناوەچوونی خوشک و برا ئێزدییەکانمان. پێویستە ھەموو لایەنەکان ھاوکار بن بۆ ئاوەدانکردنەوە و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال بە شێوەیەک کە ھیچ ھێزێکی چەکداری بیانی و میلیشیاکان لە شنگال نەمێنن و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، ھەماھەنگ بن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە''.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ ئازادکردن و گەڕاندنەوەی ئەو رفێندراوانەی تا ئێستا ماون، کە ژمارەیەکی زۆریان پێشتر بە ھەوڵی حکوومەتی ھەرێم رزگارکراون. ھەروەھا داوا دەکەین حکوومەتی فیدراڵی، قەرەبووی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بکاتەوە و یارمەتی ئاوارەکان بدات و زەمینە خۆش بکات، بۆ ئەوەی بە سەربەرزی بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın