کۆڤید- ١٩

مەسرور بارزانی پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کرا

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە دوای گەیشتنەوەی بۆ ھەولێر، پشکنینی پلەی گەرمای تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کرا.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 02.03.2020 - نوێکردنەوە : 03.03.2020
مەسرور بارزانی پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کرا

Arbil

هەولێر - AA

ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە دوای گەیشتنەوەی بۆ ھەولێر، پشکنینی پلەی گەرمای تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کرا.

مەسرور بارزانی دوای گەڕانەوەی لە سەردانەکەی بۆ ئوردن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کرا.

دوێنێ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە فەرمی سەردانی ئوردن کرد و لەمیانیدا لەگەڵ شای ئەو وڵاتە، عەبدوڵڵا دووەم کۆبوویەوە.

لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنوورەکان و هەروەها بازگەکانی نێوان هەرێم و شارەکانی عێراق چەندین تیم و ئامیری تایبەت بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای داناوە و پشکنین بۆ هەموو ئەوانە دەکرێت کە دەیانەوێت بێنە هەرێمی کوردستان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın