جيهان

مەسرور بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیھانیی داڤۆس بەرەو سویسرا بەڕێکەوت

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی لە میانی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیھانیی داڤۆس باس لە چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم لە کەرتە جۆراوجۆرەکان بە ئامانجی بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووریی بەھێز لە ھەرێم دەکات.

Zana Natık Kerem  | 19.01.2026 - نوێکردنەوە : 19.01.2026
مەسرور بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیھانیی داڤۆس بەرەو سویسرا بەڕێکەوت

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیھانیی داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، مەسرور بارزانی بەرەو سویسرا بەڕێ کەوتووە کە لە میانیدا بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانیی داڤۆس دەکات کە ڕۆژانی ١٩ - ٢٣/ ١ بەڕێوە دەچێت.

ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانیی داڤۆس زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە باڵاکان و خاوەنکارانی جیھانی دەکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ھەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە مەسرور بارزانی ھەر لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندەکەدا، باس لە چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم لە کەرتە جۆراوجۆرەکان بە ئامانجی بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووریی بەھێز لە ھەرێمی کوردستان دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın