سياسەت, جيهان

میشێل عەون: ''ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بە بێدەنگی داننانە بە لەدەستدانی قودس و بەرزاییەکانی جۆلان''

سەرکۆماری لوبنان، میشێل عەون: ''داننانی چەند وڵاتێکی عەرەبی بە ئیسرائیلدا و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیانە لەگەڵیدا کە بەداخەوە ئەوەیش بە بێدەنگی داننانە بە لەدەستدانی قودس و بەرزاییەکانی جۆلان''.

Gülşen Topçu  | 22.11.2020 - نوێکردنەوە : 22.11.2020
میشێل عەون: ''ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بە بێدەنگی داننانە بە لەدەستدانی قودس و بەرزاییەکانی جۆلان''

Beyrut

بەیروت - AA

سەرکۆماری لوبنان، میشێل عەون ئاماژەی بەوە کرد هەندێک وڵاتی عەرەبی بەو رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان کە لەگەڵ ئیسرائیل کردویانە راستەوخۆ لەدەستدانی قودس و بەرزاییەکانی جۆلانەیان پەسەند کردووە.

میشێل عەون لە گوتارێکیدا بۆ گەلەکەی کە بە بۆنەی ٧٧هەمین ساڵیادی سەربەخۆیی لوبنان پێشکەشی کرد رایگەیاند ''ئەو لایەنەی سەرنجی راکێشاوە لە گۆڕانکاری ریشەیی سیاسیی کە لەسەر ئاستیی هەرێمیی و نێودەوڵەتی رووویانداوە، داننانی چەند وڵاتێکی عەرەبیە بە ئیسرائیلدا و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیانە لەگەڵیدا، کە بەداخەوە ئەوەیش بە بێدەنگی داننانە بە لەدەستدانی قودس و بەرزاییەکانی جۆلان''.

میشێل عەون باسی لەوە کرد کە پەرەسەندنە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان رەنگدانەوەی گرنگیان دەبێت لەسەر لوبنان و هیچ بەرپرس و حکوومەتێک ناتوانێت بە تەنها بڕیار لەو سیاسەتانە بدەن کە پێویستن بۆ دیاریکردنی هەڵوێست بەرامبەر ئەو گۆڕانکاریانە. داوای دیالۆگێکی نەتەوەیی کرد بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو گۆڕانکاریانە و بەهێزکردنی زیاتری پێگەی لوبنان.

سەرکۆماری لوبنان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لوبنان دیلی سیستمی گەندەڵی دارایی و سیاسییە، ئاماژەی بەوەیش کرد کە گەندەڵیی بووەتە کولتوور و فەلسەفەیەک کە بیردۆزدانەران و بەرگریکارانی هەیە.

میشێل عەون هەروەها باسی لەوە کرد وڵاتێک کە گەندەڵی تیادابوو ناتوانێت بەهێز و کاریگەر بێت، لەبەئەوە سەرەتا پێویستە لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی تەواو بکرێت، پاشان یاساکانی چاکسازیی پەسەند بکرێت.

لوبنان کە قەرزە گشتییەکانی ٩٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، رووبەڕووی قەیرانێکی ئابووریی بووەتەوە کە لە جەنگی ناوخۆی ساڵانی ١٩٧٥-١٩٩٠ەوە تا ئێستا یەکێکە لە گەورەترین قەیرانەکان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın