مۆندیالی قەتەر.. کۆستا ریکا بە ئەنجامی ١-٠ لە ژاپۆنی بردەوە
- لە میانی یارییەکانی کۆمەڵەی پێنجەم لە چوارچێوەی جامی جیهانیی "FIFA" قەتەر ٢٠٢٢دا، هەڵبژاردەی کۆستا ریکا بە ئەنجامی ١-٠ لە هەڵبژاردەی ژاپۆنی بردەوە.
دۆحە-AA
لە میانی یارییەکانی کۆمەڵەی پێنجەم لە چوارچێوەی جامی جیهانیی "FIFA" قەتەر ٢٠٢٢دا، هەڵبژاردەی کۆستا ریکا بە ئەنجامی ١-٠ لە هەڵبژاردەی ژاپۆنی بردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە میانی یارییەکانی مۆندیالی قەتەردا لە گەڕی دووەمی یارییەکانی کۆمەڵەی پێنجەمدا، هەڵبژاردەی کۆستا ریکا و هەڵبژاردەی ژاپۆن لە یاریگای "ئەحمەد بن عەلی" رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لەگەڵ دەست پێ کردنی یارییەکەدا، هەردوو هەڵبژاردە بەهێز دەرکەوتوون و چەندین هێرشیان بۆسەر گۆڵی یەکتر ئەنجام دا.
گێمی یەکەمی یارییەکە، بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی هات.
لە گیمی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٨٠دا، یاریزانی هەڵبژاردەی کۆستا ریکا، کەشێر فۆلەر گولێکی تۆمار کرد و هەڵبژاردەکەی پێشخست.
یارییەکەیش بە ئەنجامی ١-٠ لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی کۆستا ریکا کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەیش هەڵبژاردەی کۆستا ریکا یەکەم سێ خاڵی بەدەست هێنا.
کاتژمێر ٢٢:٠٠ی ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاریگای "ئەلبەیت" رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
پێشتر هەڵبژاردەی کۆستا ریکا بە ئەنجامی ١-٧ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا دۆڕا و هەڵبژاردەی ژاپۆن-یش ٢-١ لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیای بردەوە.
تا ئێستا هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا، کۆستا ریکا و ژاپۆن هەریەکیان سێ خاڵیان بەدەست هێناوە و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هیچ خاڵێکی بەدەست نەهێناوە.