وەرزش

مۆندیالی قەتەر.. سویسرا بە ئەنجامی ١-٠ لە کامیرۆنی بردەوە

لە میانی یارییەکانی جامی جیهانیی "FIFA" قەتەر ٢٠٢٢ لە یەکەم یاریی کۆمەڵەی حەوتەمدا، هەڵبژاردەی سویسرا بە ئەنجامی ١-٠ لە هەڵبژاردەی کامیرۆنی بردەوە.

Zana Natık Kerem  | 24.11.2022 - نوێکردنەوە : 25.11.2022
مۆندیالی قەتەر.. سویسرا بە ئەنجامی ١-٠ لە کامیرۆنی بردەوە

Ad Dawhah

دۆحە-AA

لە میانی یارییەکانی جامی جیهانیی" FIFA" قەتەر ٢٠٢٢ لە یەکەم یاریی کۆمەڵەی حەوتەمدا، هەڵبژاردەی سویسرا بە ئەنجامی ١-٠ لە هەڵبژاردەی کامیرۆنی بردەوە.

ئەمڕۆ پێنجەشەممە لە میانی یارییەکانی مۆندیالی قەتەردا لە یەکەم یاریی کۆمەڵەی حەوتەمەدا، هەڵبژاردەی سویسرا و هەڵبژاردەی کامیرۆن لە یاریگای "جەنوب" رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لەگەڵ دەست پێ کردنی یارییەکە، هەردوو هەڵبژاردە بەهێز دەرکەوتوون و چەندین هێرشیان بۆسەر گۆڵی یەکتر ئەنجام دا.

لە خولەکی ٤٨ی یارییەکەدا، یاریزانی هەڵبژاردەی سویسرا، بریێل ئیمبۆلۆ گولێکی تۆمار کرد و هەڵبژاردەکەی پێشخست.

یارییەکەیش بە ئەنجامی ١-٠ لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی سویسرا کۆتایی هات.

بەم ئەنجامەیش هەڵبژاردەی سویسرا یەکەم سێ خاڵی بەدەست هێنا و ریزبەندی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرت.

کاتژمێر ٢٢:٠٠ی ئەمڕۆ پێنجەشەممە لە هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەی بەڕازیل و هەڵبژاردەی سربیا لە یاریگای "لوسیل" رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن