وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

مۆندیالی قەتەر.. سبەی هەڵبژاردەکانی پورتوگال و گانا رووبەڕووی یەک دەبنەوە

یارییەکە کاتژمێر ١٩:٠٠ (بە کاتی هەولێر) دەست پێ دەکات و لەلایەن ناوبژیوانی ئەمریکی، ئیسماعیل ئەلفەتح-ەوە بەڕێوەدەبرێت.

Hilmi Sever  | 23.11.2022 - نوێکردنەوە : 24.11.2022
مۆندیالی قەتەر.. سبەی هەڵبژاردەکانی پورتوگال و گانا رووبەڕووی یەک دەبنەوە

Ad Dawhah

دۆحە - AA

پورتوگال یەکێکە لە هەڵبژاردە گرنگەکانی جامی جیهانیی "FIFA" قەتەر ٢٠٢٢ و لە یەکەم یارییدا لە کۆمەڵەی هەشتەم، سبەی رووبەڕووی هەڵبژاردەی گانا دەبێتەوە.

یارییەکە کاتژمێر ١٩:٠٠ (بە کاتی هەولێر) دەست پێ دەکات و لەلایەن ناوبژیوانی ئەمریکی، ئیسماعیل ئەلفەتح-ەوە بەڕێوەدەبرێت.

پێشتریش ئەو دوو هەڵبژاردەیە یەکجار لە ساڵی ٢٠١٤ رووبەڕووی یەک بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی پورتوگال کۆتایی هات.

بڕیارە یارییەکی دیکەی هەمان گرووپ لەنێوان هەڵبژاردەکانی ئوروگوای و کۆریای باشوور، کاتژمێر ١٦:٠٠ بەڕێوەبچێت.

- رۆناڵدۆ لە هەوڵی بردنەوەی یەکەم جامدایە

- هەڵبژاردەی پورتوگال بۆ جاری هەشتەم بەشداری جامی جیهانی دەکات

هەڵبژاردەی پورتوگال، پێشتر حەوت جار بەشداری جامی جیهانی کردووە و باشترین ئاستیشی لە جامی جیهانی ١٩٦٦دا بەدەستهێناوە کە بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی یەکێتیی سۆڤییەت بە ئەنجامی ٢-١، توانی ریزبەندی سێیەمی مۆندیال بەدەست بهێنێت.

هەڵبژاردەی پورتوگال لە مێژووی خۆی لە مۆندیالەکاندا، بەشداری ٣٠ رووبەڕووبوونەوەی کردووە و توانیویەتی ١٤یان بباتەوە و لە شەشیاندا یەکسان بێت، هەروەها ٤٩ گۆڵی تۆمار کردووە و ٣٥ گۆڵیشی لێکراوە.

- سەرکێشی بەشداری هەڵبژاردەی گانا بۆ جاری چوارەم لە مۆندیال

هەڵبژاردەی گانا، جاری چوارەمە بەشداری یارییەکانی مۆندیال دەکات و بۆ جاری یەکەمیش لە ساڵی ٢٠٠٦دا، بەشداری جامی جیهانیی کرد و توانی بۆ خولی ١٦ سەربکەوێت، بەڵام لە بەرامبەر بەڕازیل بە ئەنجامی ٣-٠ شکستی هێنا.

لە جامی جیهانی ٢٠١٠دا، هەڵبژاردەی گانا توانی بۆ چارەکی پێش کۆتایی سەربکەوێت، بەڵام لە چارەکی پێش کۆتاییدا لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوروگوای شکستی هێنا.

ساڵی ٢٠١٤ لە میانی یارییەکانی هەڵبژاردەی گانا لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئەمریکا و پورتوگال، بە ئەنجامی ٢-١ شکستی هێنا و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی ٢-٢ یەکسان بوو، بەم شێوەیەش بەرلە گەیشتن بە قۆناغەکانی کۆتایی، ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.

تا ئێستا هەڵبژاردەی گانا بەشداری ١٢ یاری مۆندیالی کردووە، چواریانی بردووەتەوە و لە سێیاندا یەکسان بووە و لە سەرجەم یارییەکانیشدا، ١٣ گۆڵی تۆمار کردووە و ١٦ گۆڵی لێکراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın