مووش.. دەستگیرا بەسەر پارچەیەک ئاڵتوونی سەردەمی یۆنانی دێریندا
لە مووش دەستبەسەرداگرتنی پارچەیەک ئاڵتوونی سەردەمی یۆنانی دێرین کە کێشى پێنج کیلۆ و ٢٥٠ گرامە.
Muş
مووش - AA
لە شارۆچکەی هاسکۆی مووش، پارچەیەک ئاڵتوون کە کێشەکەی پێنج کیلۆ و ٢٥٠ گرامە دەستیبەسەرداگیرا، کە رەنگە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانی دێرین.
بە پێی راگەیەندراوی پارێزگاى مووش، تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی دژ بە قاچاخچێتی کەلوپەلی کلتووری و سروشتیی، لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامداوە.
لەو چوارچێوەیەشدا فەرماندەیی جەندرمەی گۆکیازی هاسکۆی، خاڵێکی پشکنینیان لەسەر رێگا دانا و لەمیانی پشکنینی ئۆتۆمبێلێکدا پارچەیەک ئاڵتوونیان دۆزیەوە کە دوو پارچەیيە و کێشیان پێنج کیلۆ و ٢٥٠ گرامە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانی دێرین.
هەروەها دوو گومانلێکرا دەستگیرکران و رەوانەی دادگا کران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن