سياسەت, جيهان

ماكرۆن: "رێز له‌ توركیا ده‌گرین و ئاماده‌ین بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵیدا"

سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئاشكرایكرد رێز له‌ توركیا ده‌گرن و ئاماده‌ن بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا.

Yusuf Özcan  | 23.09.2020 - نوێکردنەوە : 23.09.2020
ماكرۆن: "رێز له‌ توركیا ده‌گرین و ئاماده‌ین بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵیدا"

Ile-de-France

پاریس- AA

سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئاشكرایكرد رێز له‌ توركیا ده‌گرن و ئاماده‌ن بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا.

ئیمانوێل ماكرۆن له‌رێگه‌ی په‌یامێكی ڤیدیۆییه‌وه‌ به‌شداریی له‌ ٧٥هه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ماكرۆن به‌پێویستی زانی دیالۆگێكی كاریگه‌ر بهێنرێته‌ ئاراوه‌ به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له ‌سه‌رله‌نوێ ره‌خساندنه‌وه‌ی رووبه‌ری پێكدادان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ ئه‌م بانگه‌وازه‌ له‌ لووتكه‌ی وڵاتانی باشووری ئه‌ورووپا كه‌ ئه‌ندامن له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كه‌ له‌ كۆرسیكا به‌ڕێوه‌چوو، كراوه‌ و رایگه‌یاند: "رێز له‌ توركیا ده‌گرین و ئاماده‌ین بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵیدا. چاوه‌ڕوانین كه‌ توركیا رێز له‌ سه‌روه‌ریی ئه‌ورووپا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت و كرده‌وه‌كانی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ لیبیا و سووریا روونبكاته‌وه. سووكایه‌تییكردنه‌كان كاریگه‌ر نیین. سه‌رجه‌م ئه‌و گوته‌ و كرده‌وانه‌، جێگه‌یان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتان كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای لێپرسراوێتیی بن، نابێته‌وه‌. ئێمه‌ وه‌ك ئه‌ورووپاییه‌كان، ئاماده‌ین بۆ دیالۆگ".

سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا داكۆكی له‌وه‌كرد كه‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كان له‌چوارچێوه‌ی رێزگرتن له‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هاریكارییدا مامه‌ڵه‌ بكرێت و پێی وابوو ئه‌و پره‌نسیپانه‌ به‌ڕووی دانوستاندا كراوه‌ نیین.

ئیمانوێل ماكرۆن به‌پێویستیشی زانی رێز له‌ گه‌مارۆی چه‌ک له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر لیبیا بگیرێت و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی خوازیاره‌ چاودێره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كاندا بچنه‌ ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی سینجان ئویگور له‌ چین.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın