ماردین.. مۆزایکی کڵێسایەکی سەدەی چوار دۆزرایەوە
لە شارۆچکەی دەریک سەر بە پارێزگای ماردین، مۆزایکی کڵێسایەک دۆزرایەوە کە لە ساڵی ٣٩٦ی زاینی‌دا دروست کراوە.
Mardin
ماردین- AA
لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩دا هێزەکانی جەندرمە لەوە ئاگادار کرانەوە کە لە شارۆچکەی دەریک سەربە پارێزگای ماردین بەمەبەستی دۆزینەوەی گەنجینە بەشیوەی نایاسایی دەست بە هەڵکەندن کراوە.
دوای ئەوەی تیمەکان گەیشتنە شوێنەکە دەرکەوت شوێنەوارێکی مێژوویی لەو ناوچەیەیە.
بە مەبەستی دەرهێنانی شوێنەوارەکان بەشێوەیەکی پارێزراو، تیمێکی شوێنەوارناس بە سەرۆکایەتی بەڕێوبەری مۆزەخانەی ماردین، عەبدولغەنی تارکان لە پێنجی تەمووزی ئەمساڵدا دەستیان بە کاری هەڵکەندن کرد.
لەم چوارچێوەیەشدا چەندین وێنە و پەیکەری مرۆڤ، ئاژەڵ، رووەک و شێوەی ئەندازەیی دۆزراونەتەوە.
هەروەها چەندین تابلێتی مۆزایکی دۆزراونەتەوە کە بە زمانی سریانی کۆن لەسەریان نووسراوە.
لەناو مۆزایکەکاندا وێنەی دوو پیاو هەیە کە یەکێکیان ئاژەڵێکی راوکراوی داوە بەشانیدا و ئەوی دیکەیان بە دەستێکی چۆلەکەیەک و بە دەستەکەی تری کەڵەشێرێکی گرتوە لە نێوان هەردوو وێنەکەشدا نوسراوە "نیسان".
هەروەها مۆزایکی دوو پیاوی دیکەش دۆزراوەتەوە کە یەکێکیان سەبەتەیەکی میوە و ئەوی دیکەیان داسێکی هەڵگرتوە و لەژێر وێنەکەدا نوسراوە "حوزەیران".
ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە لە مانگی نیساندا راو و شکاریان کردوە و لە مانگی حوزەیراندا بەروبوومی کشتوکاڵییان کۆکردوەتەوە.
به‌پێی نووسینی سه‌ر ته‌وفن و گه‌وره كڵێسای لاكێشه‌یی سه‌رده‌می بێزانتی زوو، ده‌رده‌كه‌وێت له ٣٩٦ دروست كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی ماردین و سه‌رۆكی تیمی هه‌ڵكۆڵین عه‌بدولغه‌نی تاركان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه پێیان ناوه‌ته مانگی سێیه‌می هه‌ڵكۆڵین كه له ٥ی ته‌مووزه‌وه ده‌ستیان پێ كردووه.
تاركان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كاتی كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵیندا پێكهاته‌ی كڵێسایه‌كی مۆزایكی گه‌وره‌ی لاكێشه‌یی دۆزراوەتەوە كه مێژووه‌كه‌ی هی سه‌ده‌ی چواره‌مه، گوتی: "تووشی مۆزایكه‌كانی سه‌رده‌می بێزەنتی نوێ بووین كه مێژووییان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٣٩٦ زاینی. له به‌شی ناوه‌ڕاستی شوێنی په‌رستشی سه‌ره‌كی ده‌ستمان به نووسینێكی سووریانی گه‌یشت كه نۆ دێڕه. له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه كڵێسه‌كه له ٣٩٦ زاینی دروست كراوه".
تاركان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له مۆزایكه‌كاندا وێنه‌ی ئاژه‌ڵان، رازاندنه‌وه‌ی جیۆمێتری و وێنه‌ی مرۆڤ كێشراون، گوتی: "دیمه‌نه‌كانی چوونی مرۆڤ بۆ راووشكار ده‌بیندرێ. هه‌روه‌ها گوزاره‌كانی وه‌ك نیسان و حوزه‌یران له‌و وێنانه‌ی كه بۆ مرۆڤ كێشراون ده‌بیندرێن. له‌و پێكهاته‌یه‌دا كه وای بۆ ده‌چین بۆ كڵێسا یان رێوڕه‌سمی ته‌وفن دروست كراوه ناوی كه‌سایه‌تییه رووحانییه‌كانیش ئاماژه‌ی پێ دراوه كه رۆڵیان هه‌بووه له بونیاتنانی ئه‌و پێكهاته‌یه‌دا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن