عێراق

لە کەرکووک چوار ئەندامی داعش دەستگیرکران

- لە میانی ئۆپەڕاسیۆنێکی پۆلیسی کەرکووک بۆسەر ماڵێک، چوار ئەندامی داعش دەستگیرکران.

01.06.2020 - نوێکردنەوە : 01.06.2020
لە کەرکووک چوار ئەندامی داعش دەستگیرکران

کەرکوک - AA

بەرپرسی راگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، ئەفراسیاو کامیل لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە لە میانی ئۆپەڕاسیۆنی پۆلیس بۆسەر ماڵێک، چوار ئەندامی داعش دەستگیرکراون.

ناوبراو باسی لەوەش کرد کە دوو رۆژ بەرلە ئێستا هەواڵی ئەوەیان پێگەیشتووە کە ئەو تیرۆریستانە لە گەڕەکێکی کەرکووک نیشتەجێبوون، دوای دەستگیرکردنیشیان رێکارە یاساییەکانیان بۆ ئەنجامدراوە و دواتر رادەستی دادگا کراون.

رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا لە عێراق دەرکەوت و لە ماوەیەکی کەمدا دەستی گرت بەسەر تەواوی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار و بەشێکی پارێزگاکانی دیالە و کەرکووکدا و دوای شەڕێکی قورس سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی لە نۆی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوەکەدا راگەیاند.

بەڵام هێشتا ئەندامانی رێکخراوەکە بەشێوەی پەڕتەوازە لەو پێنج پارێزگایە ماون و ناوبەناو هاووڵاتییانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەنە ئامانج.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın