لە هەکاری یادی قوربانیانی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوبات بەرز راگیرا
وەک رێزگرتنێک لەوانەی لە ئاکامی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوبات گیانیان لەدەست دا تاجەگوڵینە لەنێو ئاوی زێی گەورە جێ هێڵدرا
Hakkari
هەکاری – AA
لە میانی چالاکییەکانی ٥ی حوزەیران رۆژی جیهانیی ژینگەپارێزی، وەک رێزگرتنێک لەوانەی لە ئاکامی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوبات گیانیان لەدەست دا تاجەگوڵینە لەنێو ئاوی زێی گەورە جێ هێڵدرا.
بەڕێوەبەری گۆڕانی ئاووهەوا، شارسازی و ژینگە، نەزمی یاکار و شاندی یاوەری دوای بەسەرکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەکاری، چوونە ناوچەی دەپین و وەک رێزگرتنێک لەوانەی لە ئاکامی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوبات گیانیان لەدەست دا تاجەگوڵینەیان لەنێو ئاوی زێی گەورە جێ هێشت.
یاکار هیوای خواست جارێکی دیکە کارەساتی وا گەورە روو نەداتەوە و گوتی: "هەرگیز گیانی ئەو ئازیزانەمان بیر ناچێتەوە کە بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەست دا".
دواتر پاشماوە و زبڵوزاڵی دۆڵی زێی گەورە کۆ کرایەوە.