جيهان

لە میانی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس، مایک پێنس فەرمانی بە پنتاگۆن کردووە کۆنگرێس لە خۆپیشاندەران پاک بکاتەوە

- ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس، بەڵگەی نوێی سەبارەت بە هەڵوێستی بەرپرسانی کۆنگرێس بڵاوکردەوە سەبارەت بە رووداوی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لە شەشی کانوونی دووەمدا.

Dildar Baykan  | 11.04.2021 - نوێکردنەوە : 11.04.2021
لە میانی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس، مایک پێنس فەرمانی بە پنتاگۆن کردووە کۆنگرێس لە خۆپیشاندەران پاک بکاتەوە

Washington DC

واشنتۆن - AA

لە میانی رووداوی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا لە شەشی کانوونی دووەمی رابردوودا، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، مایک پێنس کە سەرۆکایەتی دانیشتنی کۆنگرێسی کرد لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی سێی تشرینی دووەم، پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی (کۆنگرێس)ەوە کردووە و پێی راگەیاندوون ''ئێرە پاک بکەنەوە''.

ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشیەتد پرێس (AP)، بەڵگەی نوێی سەبارەت بە هەڵوێستی بەرپرسانی کۆنگرێس بڵاوکردەوە سەبارەت بە رووداوی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لە شەشی کانوونی دووەمی رابردوودا.

بەپێی بەڵگەکان، مایک پێنس کە ئەو کاتە سەرۆکایەتی دانیشتنی ئەنجوومەنی پیرانی دەکرد بۆ بە فەرمی ناساندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی سێی تشرینی دووەم لە کۆنگرێس، دوای ماوەیەکی کەم لە چوونە ژوورەوەی خۆپیشاندەران بۆ نێو بینای کۆنگرێس براوەتە شوێنێکی ئارام و لەوێ پەیوەندی کردووە بە بریکاری وەزیری ئەو کاتەی بەرگریی، کریستۆفەر میلەر.

لەو پەیوەندیەدا کە کەمتر لە خولەکێکی خایاندووە، پێنس بە میلەر-ی راگەیاندووە کە کۆنگرێس لە پشێویدایە و فەرمانی کردووە و گوتویەتی: ''ئێرە پاک بکەنەوە''.

هەروەها هەریەک لە سەرکردەی زۆرینە لە ئەنجوومەنی پیران، جاک شومار و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، نانسی پیلۆسی کە لەو کاتەدا لە بیناکەدا بوون، پەیوەندیان بە بەرپرسانی سەربازییەوە کردووە و داوای هاوکاریان کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، دوای ئەوەی هەواڵی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لە راگەیاندنەکاندا بڵاوبوویەوە لە پنتاگۆندا جموجوڵی زۆر روویدا و سەرۆک ئەرکانی سوپا، مارک میللی لە پەیوەندیەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن رایگەیاندبوو ''دەبێت هەرچی زووە شیرازە رێکبکەینەوە''.

بەڵام سەرەڕای داواکارییەکان بۆ هاوکاریی و پەیوەندییەکانی میللی، هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانیی درەنگ رەوانەی کۆنگرێس کران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın